ئەمڕۆ تەرمی ١٨ شەهیدی بەرخۆدانی سەردەم بە خاک سپێردران

بەرخۆدانی سەردەم-ی عەفرین، بە پێشەنگی یەپەگە ویەپەژە لە ٥٤ مین ڕۆژی خۆیدایە.

ئەمڕۆ لە نێو ئاپۆڕای جەماوەری هاووڵاتیانی عەفرین تەرمی ١٨ شەهیدی بەرخۆدانی سەردەم-یان  لە شەهیدگەی (شەهید ئەڤێستا خابوور) سپاردە خاک.

ئەمڕۆ لە نێو ئاپۆڕای جەماوەری هاووڵاتیانی عەفرین تەرمی ١٨ شەهیدی بەرخۆدانی سەردەم-یان ، کە لە شەڕی دژی سوپای داگیرکەری تورکیادا شەهید ببون،  لە شەهیدگەی (شەهید ئەڤێستا خابوور) سپاردە خاک.

 مەراسمەکە کاتژمێر ١٠ی بەیانی دەستی پێکرد و دوای خوێندنەوە ناسنامەی شەهیدەکان، لە شەهیدگەی ئەڤێستا خابوور سپێردرانە خاک.

 لە مەراسمەکەدا هاووڵاتیان عەفرین بە سەردانی دروشمی"شەهید نامریت و " بژی بەرخۆدانی عەفرین"، دڵسۆزی خۆیان بۆ شەهیدەکانیان دووپات کردوە وجارێکی دیکە ڕایانگەیاند کە هیچکاتێک ئێمە خاکی خۆمان بەرنادەین.

ک-ش