ئەنجومەنی تەندروستیی عەفرین و شەھبا: ئاواره‌كانی عه‌فرین پێویستییان به ده‌رمان هه‌یه
ئەنجومەنی تەندروستیی عەفرین و شەھبا ڕایانگه‌یاند ھەزاران ھاووڵاتیی عەفرین كه ئاواره‌ی كانتۆنی شه‌هبا بوون، پێویستیان بە ھاوکاری بەپەلەی تەندروستی و دەرمان ھەیە.
ئەنجومەنی تەندروستیی عەفرین و شەھبا ڕایانگه‌یاند ھەزاران ھاووڵاتیی عەفرین كه ئاواره‌ی كانتۆنی شه‌هبا بوون، پێویستیان بە ھاوکاری بەپەلەی تەندروستی و دەرمان ھەیە.
بە ئامادەبوونی خەباتکارانی تەندروستی و ئەندامانی ڕێكخراوی مانگی سوری کورد، ئەنجومەنی تەندروستی کانتۆنی عەفرین و ئەنجومەنی تەندروستیی شەھبا، له شارۆچكه‌ی ئههرهسێ-ی شه‌هبا لێدوانێكی ڕۆژنامه‌وانییان دا.
دکتۆر ئازاد سه‌بری، ئەندامی ئەنجومەنی تەندروستیی کانتۆنی عەفرین ڕایگه‌یاند: لە ئەنجامی ھێرشە داگیرکارییه‌کانی سوپای تورکیا و چەتەکانی ھاوپەیمانی بۆ سەر شاری عەفرین، سەدان ھاووڵاتیی سیڤیل شه‌هید بوون و ھەزاران کەسیش بریندار بوون.
وتیشی: لە دەرەنجامی کۆمەڵکوژییه‌كانی سوپای تورکیا، ھاوڵاتیانی سیڤیلی عەفرین بە ناچاری ئاواره‌ی کانتۆنی شەھبا و ناوچەی شێراوا بوون. له كاتی ئاواره‌بووندا به‌هۆی سه‌ختی ڕێگە و بۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا، دەیان ھاووڵاتی شەھید و بریندار بوون.
ئه‌و ئەندامی ئەنجومەنی تەندروستیی کانتۆنی عەفرین له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ڕایگه‌یاند، پێداویستییه‌کانی ئەوان لە ئاست ژمارەی زۆری ئاوارەکاندا نییه و بەتایبەت لە بواری دەرماندا كێماسیی زۆریان ھەیە. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، هه‌زاران ھاوڵاتیی ئاوارەی عەفرین لە ھەرێمی شەھبا و گوندەکانی دەوروبەری کێشەی نەبوونی ئاوی پاکی خواردنەوه و پێداویستییه پزیشکییه‌کانیان ھەیە.
دکتۆر ئازاد سه‌بری، ئەندامی ئەنجومەنی تەندروستیی کانتۆنی عەفرین داوای لە ڕێکخراوە فریاگوزارییه نێودەوڵەتییه‌کان کرد لە ڕووی دەرمان و خزمەتگوزاریی پزیشکییه‌وە بەپەلە كۆمه‌كی ئاوارەکانی عەفرین بکەن.
s.m