با شاندێكی سەربەخۆ لێكۆلینەوە لەو چەكانە بکات كە دەوڵەتی تورك بەك

ئەندامێكی دەستەی بەڕێوبەرایەتی تەڤدەم ڕایگەیاند، بەپێی ئەو زانیاریانەی لە بەردەستیاندا هەیە دەوڵەتی تورك چەكی قەدەغەكراو بەكاردەهێنێت و داوای كرد شاندێكی سەربەخۆ لێكۆلینەوە لەو بارەیەوە بکات.

بە پێی هەواڵێك كە ژن نیۆز بڵاوی كردووەتەوە، زانیاری ئەوەیان پێ گەیشتووە كە لە لایەن دەوڵەتی توركەوە چەكی قەدەغەكراو بەكار دەهێنرێت.

ئەو رۆژنامەنووسانەی كە لە نزیكەوە لە گرێ سپی و سەرێكانی هەواڵەكانی شەڕ ڕۆماڵ دەكەن رایدەگەیەێن، ٩ی ی ئەم مانگە دەوڵەتی تورك لە شەڕەكاندا جگە لە بەكارهێنانی هاوەن و تۆپ و ئۆبوس و فرۆكەی جەنگی، لە هەمان كاتدا چەكی قەدەغەكراو بەكار دەهێنێت.

فۆزا یوسف ئەندامی دەستەی بەرێوەبەرایەتی تەڤدەم داوای كرد شاندێكی سەربەخۆ لە پزیشكانی سەر بە رێكخراوی تەندروستی جیهانی پێك بهێنرێت و لە ناوچەكە

لێكۆلینەوەی وورد بکات.

بە ماددەیەكی سپی بینراو سڤیلەكان سووتاون و بوون بە خەڵووز

دوای ئەوەی ژن نیۆز و ئاژانسی هەواڵی هاوار دیمەنی كەسانی سڤیلیان بڵاوكردەوە كە لەشیان سووتاوە، چەندین دیمەنی تری هەمان شێوە بڵاو كرانەوە كە جێی گۆمان بوون.

هەروەها لەو دیمەنانەی كە رۆژنامەنووس نازم داشتانی بڵاوی كردووەتەوە دیار دەبێت كە لە ناوچەی گرێ سپی و گوندەكانی دەوروبەری لە ئەنجامی بۆردومانی فرۆكە جەنگیەكانی دەوڵەتی توركەدا دووكەڵێكی سپی بەرز بۆتەوە.

رۆژنامەنووس نازم داشتانی لە ١٣ی ئەم مانگەدا لە گرێ سپی لە كاتی ڕووماڵی شەرەكەدا دیمەنێك بڵاو دەكاتەوە كە تەقینەوەیەکی گەورە ڕوو دەدات

رۆژنامەنووس دەشتان دەڵێت: سەرەتا دووكەڵ یان ماددەیەكی سپیم بینی. لە دوای بۆردومانەكە كە چوومە جێی رووداوەكە بینیم كەسانی سڤیل سوتاون و بوونەتە خەڵووز.

هەروها رۆژنامەنووس ڕووكەن جەمالیش كە لە سەرەتای هێرشەكانەوە لە سەرێكانیە رایگەیاند، لە ٩ی مانگەوە بە ئامانجی شكست پێهێنانی خۆڕاگری گەل لە سەرێكانی هەموو جۆرە چەكێك بەكار هاتووەو وتیشی، "لە كاتژمێرێكدا بە سەدان تۆپ و هاوەن و چەكی قورس و فرۆكەی جەنگی هێرش ئەنجام دەدرێت. لە نێو ئەو چەكانەی بەكار دەهێنرێن، چەكی كیمیاییش هەبووە.

ئەو رۆژنامەنووسە ئاشكرای كرد سەرەڕای ئاگربەست، نەخۆشخانەی رۆژ بۆردومان كراوە كە دەیان كەسی سڤیلی تێدا تەداوی دەكران.

یوسف: ئاماژەی بەهێز هەن كە چەكی قەدەغەكراو بەكار هاتووە

فۆزا یوسف ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی تەڤدەم ڕایگەیاند كە ئەو پزیشكانەی لەگەلیاندان لێكۆلینەوە لە بارەی بەكارهێنانی چەكی كیمیایی ئەنجام دەدەن و بۆ ڕای گشتی نێودەوڵەتی ئاشكرای دەكەن و ووتی، "پێویستە پزیشكانی بێسنوور و ڕێکخراوی تەندروستی نێودەوڵەتی  و پسپۆڕان لەم بوارەدا لێكۆلینەوەی وورد ئەنجام بدەن. "

یوسف ڕایگەیاند، لە دژی خۆڕاگری گەلی كورد چەكی قەدەغەكراو بەكار دەهێنرێت و پزیشكانی ناوچەكەش لەو بارەیەوە ڕاپۆرتێكیان ئامادە كردووە.

لەو دیمەنانەی كە لە نەخۆشخانەی نیشتیمانی حەسەكە بڵاو كراونەتەوە برینی ئەو كەسانەی لە سەرێكانی بریندار بوون، لە برینی ئەو كەسانە دەچن كە بەركەوتەی چەكی فۆسفۆڕن.

رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیش رایگەیاندووە  كە ئاماژەی بەهێز بوونیان هەیە كە ئاشكرای دەكەن دەوڵەتی تورك و چەتەکانی تاوانی مرۆڤایەتی ئەنجام دەدەن.

ف.ق