بهرهی جهنگ؛ لهپشتمانهوه گهل، لهپێشمان ههنگاوی لهرزۆكی دوژمن
ڕۆژنامهوانی ئاژانسی ههواڵی فورات ئەرسین چاکسوو، دهچێته بەرەی پێشەوەی جهنگ لە ناوچەی بلبلێ و لەوێ لەگەڵ چەند شەڕڤانێکی ئەو بەرەیە دەربارەی دوایین دۆخی شەڕ گفتوگۆ دهكات.
ڕۆژنامهوانی ئاژانسی ههواڵی فورات ئەرسین چاکسوو، دهچێته بەرەی پێشەوەی جهنگ لە ناوچەی بلبلێ و لەوێ لەگەڵ چەند شەڕڤانێکی ئەو بەرەیە دەربارەی دوایین دۆخی شەڕ گفتوگۆ دهكات.
ئێرە بەرەی بهرخۆدانی مێژوویی عەفرینه لە بەرانبەر داگیرکەران. بەرخۆدانێك کە هەر ڕۆژ دەنگدانەوەیەکی بەرفرەوانتر لە سەرتاسەری جیهاندا درووست دەکات و هیوا لە دڵەکاندا دهژییهنێتهوه. لێدوانی ئەو شەڕڤانانە شایهنی بیستنە کە دەڵێن: «پشتمان بە گەلی خۆمان و هێز و ئیرادەی خۆمان بەستووە، لەبەرانبەریشماندا تیرۆریستەکانی تورکیا هەن کە لەدەنگی پێی خۆیان دەترسێن.»
بەرخۆدانی مێژوویی عەفرین لە بەرانبەر ڕژێمی تیرۆریستی و چەتەی تورکیادا ٣٩ ڕۆژی تێپهڕاند. بۆ تێکشکاندنی ورەی گەل و شەڕڤانانی عەفرین، سوپای تورکیا سڵی لە هیچ جۆرە کارێکی قێزەون نەکردۆتەوە. بهرخۆدانی عەفرین، خۆڕاگری مێژوویی مرۆڤایەتییە لە بەرانبەر ستهمكارهكانی زەمان، هەر ڕۆژە و چیرۆکێکی تازە دەخاتە سەر چیرۆکی بەرخۆدان و نەبەردی مرۆڤەکان. هێڵی شەرا، مەیدانکێ و بلبلێ ئەو بەرانەی جهنگن کە شەڕی زۆر دژوار تێیاندا ڕوو دەدات. چەند شەڕڤانێک کە لەو بەرەیەدا دهجهنگن، بۆ ANF قسهیان كرد.
ئەو شەڕڤانانەی کە لەو بەرانە بە فیداکاریی و قارەمانهتییەکی بێ وێنەوە لە بەرانبەر سوپای تورکیا ڕاوەستاون، دەڵێن: خاوەنی وەها هێز و ئیرادەیەکن کە فڕۆکە جەنگییەکان و تهكنهلۆژیای ناتۆ-یان بە چۆکدا هێناوە. ئەو گیانلەسەردەستانە تەنانەت لە کاتی بۆردومانی فڕۆکەکانیش بزە لەسەر لێویان نابڕێت، وهك ئهوهی گاڵتە بە سوپای تورکیا بكهن. یەکێک لەو شەڕڤانانە دەڵێت: کاتێک چاو لە پشت خۆمان دەکەین گەلی قارەمانی خۆمان دەبینین و کاتێک دەنواڕینه پێش خۆمان، سوپایەکی لهرزۆك دەبینین کە ترسی مردن سەرتاپای ڕۆح و جەستەی داگرتووە. تێکشکاندنی ستەمکار وەک ئەرکی خۆمان دەبینین. دوژمن ئەگەر هێندە باوەڕی بە تواناکانی خۆی هەیە، ئەوە مهیدان. ئەوان لەشەڕی تاک بە تاک و گرووپیشدا ڕووبهڕووی شکست و لەناوچوون دهبنهوه.
ئەو ڕۆحەی لە کۆبانی ئافرێنرا، ئێستا لە عەفرینە
وهڵات عەفرین، یەکێک لەو شەڕڤانانەی یەپەگەیە کە لە بەرەی پێشەوەی هێڵی بلبلێ - شەرا، لە بەرانبەر دوژمن وەستاوەتەوە. وهڵات پێی گوتین: ٣٨ڕۆژە بەتەواوی هێز و توانای خۆیان و بە هەموو جۆرە چەکێک هێرش دەکەنە سەرمان. بەڵام بەرخۆدانی ئێمە ئەوانی هووڕ کردووە. مێدیاکانی تورکیا بوونەتە کارگەی سازکردنی درۆ و هەموو ڕۆژێك هەواڵی داگیرکردنی عەفرین بڵاودەکەنەوە. ئەوان دەڵێن ١٠٠٠گوندییان گرتووە، با هەموو جیهان بزانێت کە کۆنتڕۆڵی گوندەکان لە دەستی خاوەنە ڕاستەقینەکانیەتی و ئەو شەڕڤانانەی دەیانبینن، پارێزگاری لە زێد و نیشتیمانی خۆیان دەکەن. هەموو جیهان و دەوڵەتی تورکیا-ش دەبێ لە واتای بەرخۆدان تێبگەن. بە کلاشینکۆفەوە لە بەرانبەر تانکی ئەڵمانی وەستاوین. ئەوهیە ڕۆحیهتی خۆڕاگری. ئەو ڕۆحەی کە لە بەرخۆدانی كۆبانێدا ئافرێنرابوو، ئێستا لە عەفرین لە بەرانبەر ڕژێمی تیرۆریستی تورکیادا وهستاوهتهوه.
وهڵات عەفرین، دەشڵێت: ئێمە مافدارین و ورەشمان هەتا بڵێی بەرزە. لەگەڵ سوپایەک شەڕ دەکەین کە لە دەنگی پێی خۆیان دەترسێن. ئێمە دەزانین بۆچی شەڕ دەکەین و هەتا كۆتایی باوەڕمان بە سەرکەوتنی خۆمان هەیە.
بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێك ئامادەین
چەکدار عەفرین، شەڕڤانێکی دیکەیهی یەپەگەیه و دڵنیایی دەدات کە ئەوان بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێک ئامادەن. چەکدار وتی: نزیکەی مانگێکە لە بەرەنگاربوونەوەی سوپای لهرزۆكی تورکیا و چەتە هەڵاتووەکانی داعشدا بەشدارم. وەڵامی گونجاومان بە هەموو هێرشەکانیان داوەتەوە و دڵنیاتان دەکەمەوە کە ئامادەین وەڵامی هەر جۆرە هێرشێک بدەینەوە.
دەبێ خەونی داگیرکردنی عەفرین لەگەڵ خۆیان بەرنە گۆڕەوە
مەروان ئاراس، قسەی بۆ کردین و گوتی: لەسەر زێدی باب و باپیرانمان شەڕ دەکەین. ئەو خۆڕاگرییە پێگەیەکی گرینگی لە چارەنووسی مرۆڤایەتیدا هەیە. مەگەر بەسەر تهرمهكانماندا تێپەڕن، دەنا دەبێ خەونی داگیرکردنی عەفرین لە گۆڕنێن. سودوەرگرتنی بێ ناوبەری ئەوان لە فڕۆکە، تۆپ و تانک دەگەڕێتەوە بۆ ئەو ترسەی کە سەرتاپای ڕۆح و جەستەیانی تەنیوە.
فیدان کارزان، شەڕڤانێکی یەکینەکانی پاراستنی ژن - یەپەژەیە کە لەو بەرەیەدا لە سەنگەرەکانی بەرخۆداندا جێی گرتووه. فیدان دەڵێت: ئیرادە ئەو شتەیە کە سوپای داگیرکەر لێی بێ بەشە. ئەو شەڕە شەڕی ئیرادەیە. هەڤاڵانی ئێمە شەهید و بریندار دەبن، بەڵام ئێمە جاربەجار پێداگرتر دەبین لەسەر بەرەنگاربوونەوەی دوژمنان. لە فەلسەفەی تێکۆشانی ئێمەدا، پاشهكشه لە بەرانبەر دوژمندا نییە. ئەو بەرخۆدانه موڕاڵ و ڕۆحیهتی تێکۆشانی ئێمە گەورەتر دەکات. دڵخۆشین، چونکە دڵخۆشی لە ئایدیۆلۆژیی ئێمەدا تێکشکاندنی دوژمنە. ئێمە هیچ گومانێکمان لە ورە و تواناکانی خۆمان نییە. سەرکەوتن لە دەستی ئێمەدایە و بە تێگەیشتن لەوە و بە باوەڕبەخۆبوونەوە تیرۆریستەکانی تورکیا لەناو دەبەین.
سۆزدار کۆبانی، شەڕڤانێکی دیکەی یەپەژە-یه و پێی ڕاگهیاندین: ئەگەرچی بە زەبری تهكنهلۆژیای پێشکەوتووی شەڕ توانیویانە چەند گوندێک داگیر بکەن، بەڵام ئەوە کۆتایی نییە و ئێمە ئەو گوندانە ڕزگار دەکەینەوە. سوود وەرگرتن لە فڕۆکە و تانک و تۆپ، هیچ دەسکەوتێکی بۆ تورکیا نابێت. ئەگەر زۆریان باوەڕ بەخۆیانە، ئەی ئەو هەموو کوژراو و بریندارە چییە لە پاشیان بەجێ دەمێنێت و ڕۆژبەڕۆژیش زیاتر دەبێت؟ ئەوان توانا و ئیرادەی شەڕی ڕاستەوخۆیان لەگەڵ ئێمە لەدەستداوه و توانای ڕووبەڕوو بوونەوەیان نەماوە.
s.m