«به هه‌ستی ١ی ئایار دیواری داگیركاری هه‌ڵده‌وه‌شێنین»
گه‌لی عه‌فرین ١ی ئایاری پیرۆز كرد و په‌یامی هه‌ڵوه‌شاندنی دیواری داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركی دا.
گه‌لی عه‌فرین ١ی ئایاری پیرۆز كرد و په‌یامی هه‌ڵوه‌شاندنی دیواری داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركی دا.
گه‌لی عه‌فرین كه ئاواره‌ی ناوچه‌ی شه‌هبا بووه، ١ی ئایار ڕۆژی جیهانیی كرێكارانی به ڕێپێوانێك پیرۆز كرد. ڕێپێوانه‌كه له گوندی تل سۆسین به درووشمی «عه‌فرین عه‌فرین» ده‌ستی پێكرد و تا كه‌مپی سه‌رده‌م به‌رده‌وام بوو.
هاوسه‌رۆكی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتی له كانتۆنی عه‌فرین به‌كر عه‌لۆ و ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنگره‌ی ستار له عه‌فرین زه‌لۆخ ڕه‌شید له به‌رانبه‌ر دیواری داگیركاری لێدوانیان دا و ١ی ئایار جه‌ژنی جیهانیی كرێكارانیان پیرۆز كرد.
هاوكات ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆنگره‌ی ستار هه‌دیه یووسف گوته‌یه‌كی پێشكه‌ش كرد و ڕایگه‌یاند، ڕزگاركردنی عه‌فرین به به‌رخۆدان مسۆگه‌ر ده‌بێت.»
چالاكان ڕایانگه‌یاند، هه‌رگیز داگیركاری له‌سه‌ر خاكه‌كه‌یان قبووڵ ناكه‌ن و هه‌تا كۆتایی به‌و داگیركه‌رییه دێت له مه‌یدانه‌كان ده‌بن و درێژه به تێكۆشانی خۆیان ده‌ده‌ن.
s.m