به‌هۆی ٢ ته‌قینه‌وه له منبج ٥ كه‌س كوژران
له ئه‌نجامی ٢ ته‌قینه‌وه له منبج ئه‌مڕۆ ٥ كه‌س كوژران.
له ئه‌نجامی ٢ ته‌قینه‌وه له منبج ئه‌مڕۆ ٥ كه‌س كوژران.
له بازاڕی چوارشه‌ممان له گوندی فارات كه ده‌كه‌وێته ڕۆژئاوای شاری منبج ماتۆڕسكیلێكی بۆمبڕێژكراو ته‌قییه‌وه. له ئه‌نجامدا ٢ هاوڵاتیی سیڤیل كوژران و ٤ی دیكه‌ش بریندار بوون.
ڕاگه‌یه‌نرا یه‌كێك له كوژراوه‌كان ناوی محه‌مه‌د عه‌بدۆ (٢٧ ساڵان)ه. هه‌روه‌ها دوو له برینداره‌كان ناویان عه‌لی بهرهۆ (١٢ ساڵان) و ئه‌حمه‌د محه‌مه‌د (٤٠ ساڵان)ه. به گوێره‌ی شایه‌تحاڵه‌كان كه‌سێك به بیانووی خراپبوون، ماتۆڕسكیله‌كه‌ی له‌نێو بازاڕه‌كه جێهێشتووه، كاتێك له بازاڕ چووه‌ته ده‌ره‌وه ته‌قینه‌وه‌كه ڕوویداوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه له خاڵێكی پشكنینی باكووری شاری منبج ته‌قینه‌وه‌یه‌ك ڕوویدا. به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ٣ كه‌س كوژراون.
s.m