به‌هۆی تۆپبارانكردنی گونده‌كانی عه‌فرین ١٠ كه‌س بریندار بوون
له ئه‌نجامی تۆپبارانكردنی گونده‌كانی سنووری ناوچه‌ی شه‌را له عه‌فرین لایه‌نی كه‌م ٥ هاوڵاتیی سیڤیل و ٥ شه‌ڕڤان بریندار بوون.
له ئه‌نجامی تۆپبارانكردنی گونده‌كانی سنووری ناوچه‌ی شه‌را له عه‌فرین لایه‌نی كه‌م ٥ هاوڵاتیی سیڤیل و ٥ شه‌ڕڤان بریندار بوون.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ له عه‌فرین، چه‌ته‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی تورك ئه‌مڕۆ گونده‌كانی شوارق، مالكیه و ماراناز-ی سه‌ر به ناوچه‌ی شه‌را و گونده‌كانی بێلونیه، ئێندهقنێ و تل ڕه‌فعه‌ت-ی سه‌ر به ناوچه‌ی شه‌هبا-یان تۆپباران كرد.
ڕاگه‌یه‌نرا به ئۆبوس و تانك هێرش كراوه‌ته سه‌ر ئه‌و شوێنانه و له ئه‌نجامدا ٥ شه‌ڕڤانی هێزه‌كانی ڕزگاریی عه‌فرین و چه‌ندین هاوڵاتییه‌كی سیڤیل بریندار بوون. سیڤیله‌كان كه بریتین له: ئه‌حمه‌د خه‌لیل (٤٢ ساڵ)، خه‌دیجه ئه‌حمه‌د (٣٨ ساڵ)، عه‌بدۆ ڕه‌شید (٢٠ ساڵ)، عه‌بدولره‌حمان عه‌لی (٥٠ ساڵ) و سه‌یدۆ محه‌مه‌د (٤٨ ساڵ) ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی حه‌له‌ب كراون.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان ٥ هاوڵاتییه برینداره‌كه له‌و ئاوارانه‌ن كه به‌هۆی داگیركردنی عه‌فرین ناچاربوون واری خۆیان جێبهێڵن.
s.m