به‌هۆی هێرشی سوپای توركیا له عه‌فرین، ٨ هاوڵاتی شه‌هید بوون و ١٢ی دیكه‌ش بریندار بوون
سوپای توركیای داگیركه‌ر له جندرێس هێرشی كرده سه‌ر هاوڵاتیانی سیڤیل و به‌و هۆیه‌وه ٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٢ی دیكه‌ش بریندار بوون.
سوپای توركیای داگیركه‌ر له جندرێس هێرشی كرده سه‌ر هاوڵاتیانی سیڤیل و به‌و هۆیه‌وه ٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ١٢ی دیكه‌ش بریندار بوون.
سوپای توركیا و چه‌ته‌كانی له ناوچه‌ی جندرێس-ی عه‌فرین ئۆتۆمبێلێكی هاوڵاتیانی سیڤیلیان تۆپباران كرد. له ئه‌نجامدا ٨ هاوڵاتیی سیڤیل شه‌هید بوون، ١٢ی دیكه‌ش بریندار بوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان سوپای توركیا بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه بشارێته‌وه، ته‌رمی شه‌هیدان و برینداره‌كانیان بۆ ناوچه‌ی ڕه‌یحانلیی سه‌ر به هاتای گواستۆته‌وه.
سوپای توركیای داگیركه‌ر كه‌مێك پێش ئێستا گونده‌كانی ڕامادیه و حه‌میله‌كێ-ی سه‌ر به جندرێس-یان بۆردومان كرد.
s.m