به‌هۆی هێرشی سوپای توركیای داگیركه‌ر ٢ هاوڵاتیی سیڤیل له جندرێس بریندار بوون
سوپای توركیای داگیركه‌ر به‌رده‌وامه له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر عه‌فرین و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری. به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه ٢ هاوڵاتیی سیڤیل له ناوچه‌ی جندرێس بریندار بوون.
سوپای توركیای داگیركه‌ر به‌رده‌وامه له هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر عه‌فرین و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری. به‌هۆی هێرشه‌كانه‌وه ٢ هاوڵاتیی سیڤیل له ناوچه‌ی جندرێس بریندار بوون.
له ئه‌نجامی بۆمبارانی سوپای توركیا له ناوچه‌ی جندرێس و ده‌وروبه‌ری، ئه‌مڕۆ ٢ هاوڵاتیی سیڤیل به ناوه‌كانی خلوود مه‌نكاوی - ته‌مه‌ن ١٩ ساڵان و زهوور عه‌بدكافی - ته‌مه‌ن ٤٥ ساڵان بریندار بوون.
برینداره‌كان به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردن، ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كران.
له به‌یانیی ئه‌مڕۆوه شه‌ڕێكی سه‌خت له‌نێوان شه‌ڕڤانانی یه‌په‌گه\یه‌په‌ژه و سوپای توركیای داگیركه‌ر ڕووده‌دات. ئه‌مڕۆ سوپای داگیركه‌ر به‌چڕی بۆردومانی ناوه‌ندی ناوچه‌ی جندرێسی كرد.
s.m