بەهۆی بۆردومانکردنى نەخۆشخانەى ئاڤرین لە ناوەندى شارى عەفرین، ١٧ هاووڵاتی، نەخۆش، بریندار و کارمەند و ستافی نەخۆشخانەکە شەهیدبوون، کە ٢ کەسیان ژنى دووگیان بوون.
هەر لەو بۆردومانەی سوپاى داگیرکەرى تورکیادا بۆ سەر نەخۆشخانەى عەفرین، زیاتر لە ٣٨ هاووڵاتی، نەخۆش، بریندار و کارمەند و ستافی نەخۆشخانەکە برینداربوون.
نەخۆشخانەى ئاڤرین لە کانتۆنى عەفرین لە ژێر بۆردومان و هێرشى سوپاى داگیرکەرى تورکیا و چەتەکانى داعش و بەرەى نوسرەدا، چارەسەرى بۆ هەزاران نەخۆش و بریندار دەکات.
بەپێى یاسا نێودەوڵەتییەکان بۆردومانکردنى شوێنە مەدەنییەکان تاوانى جەنگ و تاوانى دژ بە مرۆڤایەتین.
هەروەها لە بۆدرومانەکانى دوێنێى سوپاى داگیرکەرى تورکیا بۆ سەر ناوەندى شارى عەفرین، کە سەدان هەزار هاووڵاتیى تێدایە، ٤٧ هاووڵاتى شەهیدبوون و دەیان هاووڵاتى تریش بریندار بوون.
ر.م