بە سەدان هەزار عەفرینی لە ناو هەلومەرجێکی دژواردا بەرخۆدانی دەکەن

بەشێکی بچوک لەوهاووڵاتیانەی عەفرین کە بە ناچاری کۆچبەری کانتۆنی شەهبا بوونە، لە ناو چادرەکاندا جێگیر کراوون.

دوبەدوای هێرشی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆسەر عەفرین ، بەسەدان هەزار هاوولاتی عەفرین کە بەناچاری کۆچبەری هەرێمی شەهبا بوونە، لە ناو دۆخێکی سەخت و دژواردا ژیان بەسەر دەبەن.

گەلی عەفرین کە خۆیان لە دەسپێکی شەڕی سووریادا درگایان بە ڕووی سەدان هەزار هاووڵاتی ناوچەکانی دیکەی سووریادا کردبوبوەوە، دوای هێرشی سوپای تورکیا جاریکی دیکە ئەو هاووڵاتیانە کۆچبەر بوون و ناچار بوون عەفرین بەروە شوێنێکی ئارام بەجێ بهێڵن.

گەلی عەفرین کە لەبەرانبەر هێرشی هۆڤانەی سوپای داگیرکەری تورکیا بەرخۆدانییکی مێژووییان ئەنجامدا و ماڵ وحاڵیان لە ژێر بۆردمانی تۆپ وبۆردمانەکانی سوپای تورکیادا کاووڵ بو.

ئیستاکە لە کانتۆنی شەهبا لە ناو حەوشی ماڵان، مزگەوت، قوتابخانە لە دۆخێکی سەختدا ژیان بەسەر دەبەن.

 تا ئیستا هیچ ڕێکخراوێکی نێونەتەوەی ونەتەوە یەکگرتووەکان هاوکاری ئەو سەدان هەزار هاووڵاتی عەفرینیان نەکردووە و هەتاکو ئیستا بە پشت بەستن بە گەلی باکووری سووریا پێداویستییەکانی خۆیان دابین کردووە.

لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی کانتۆنی عەفرین و شەهباوە بۆ کۆچبەرانی عەفرین کەمپێکیان ئامادە کردووە بۆ هاووڵاتیانی عەفرین کە لەوێدا جێگیر ببن.

بەڵام ڕێژەی پەنابەران لە کانتۆنی شەهبا دەگەنە سەدان هەزار کەس کە  ئەمە وای کردووە کە ژمارێکی زۆر لە بنەماڵەکانی عەفرین لە دەرەوەی کەمپ لە نێوحەوشەی ماڵان و مزگەوت وقوتابخانەکاندا ژیان بکەن.

بە پێی ئامارەکانی بەڕێوەبەری کانتۆنی شەهبا ١٥٠ بۆ ٢٠٠ هەزار کەس لە هاووڵاتیانی عەفرین لە کانتۆنی شەهبا جێگیر بوونە. تۆمار کردنی ناوی کۆچبەران لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی کانتۆنی شەهبا بەردەوامە.

ک-ش