بە هۆی تۆپ بارانەکانی سوپای تورکیا؛ ١٠ هوڵاتی شەید و بریندار بون

هێرشی سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکان بۆسەرخەڵکی مەدەنی عەفرین بەردەوامە، لە ئەنجامی تۆپ بارانی سوپای تورکیا لە گوندی باسوتێ-ی شێراوا هاوڵاتیکی مەدەنی شەهید و ١٠ هاوڵاتی دیکەش بریندار بوون.

سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکان ئەلقاعیدە وبەرەی نوسرە ناوەندی عەفرین وناوچەکانی دەوروبەری تۆپ باران ئەکەن.

لە دوێنێ شەوتا کو ئیستا ناوەندی عەفرین، ناوچەکانی شێرا، جندرێس، ڕاجۆ،شێراوا و گوندی باسوتێ بەخەستی تۆپ باران ئەکرێن.

هێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانیش بەردەوامە.

دوای ئەوەی کە هێرشی سوپای تورکیا بەرەو ڕۆی وڵامی توندی شەڕڤانانی قەسەدە بویەوە، سوپای تورکیا دەستی کردووە بە هێرش کردنەسەر ناوچە مەدەنییەکان.

لە گوندی باسوتێ-ی ناوچەی شێراوا بو هۆی تۆپ بارانی سوپای تورکیاوە هاوڵاتیک شەهید و ١٠ هاوڵاتی دیکەش بریندار بوون.

٧ کەس لە بریندارەکان منداڵن.

تۆپ بارانی ناوچەکە بەردەوامە