بە هەزاران کەس بەرەو بارەگای هێزە هاوپەیمانەکان لەکوبانی رێپێوانیان کرد
هەزاران هاووڵاتی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە کوبانی کۆبوونەوە و بەرەو بارەگای هێزەهاوپەیمانەکانی شەڕی دژی داعش ڕێپێوانیان کرد.
هەزاران هاووڵاتی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە کوبانی کۆبوونەوە و بەرەو بارەگای هێزەهاوپەیمانەکانی شەڕی دژی داعش ڕێپێوانیان کرد.
بەهەزاران کەس لە گوندی خراب ئیشکێ کۆبوونەوە و داوایانکرد نوێنەری بەڕێوەبەری خۆسەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و مەجلیسی سووریای دیموکراتیک ( مەسەدە) بەشداری کۆمیتەی نووسینەوەی دەستووری بنەڕەتی سووریا ببن.
لە ڕێپێوانەکەدا دروشمی" دەستوورێکی بنەڕەتی کە ئێمەی تێدا نەبین هیچ پێوەندییەکی بەئێمەوە نابێت." وترایەوە.
کورد، عەرەب، ئەرمەن، تورکەمان و پێکهاتەکانی تری کۆمەلگا بەشداریی چالاکییەکە بوون.
چاوەڕوان دەکرێت کە لە چالاکییەکەدا نوێنەرانی بەڕێوەبەری خۆسەری دیموکراتیک، مەسەدە، پارتی پێشەڕۆژی سووریا و ڕیش سپییەکانی هەرێمەکە لەگەل بەرپرسانی بارەگای هێزەهاوپەیمانەکانی دژبە داعش کۆبننەوە.
ک-ش