بەرپەرچدانەوەی هێرشێکی سوپای داگیرکەر لە گوندی ئوم حەجیرە لە رۆژهەڵاتی سەرێکانی

هێزەکانی سوریای دیموکرات، بەرپەرچی هێرشێکی سوپای داگیرکەر و چەتەکانی دایەوە کە دەیانەویست لە وشکانیەوە بێنە ناو گوندی ئوم حەجیرە لە رۆژهەڵاتی سەرێکانی.

لە دوێنێوە شارەدێی سەرێکانی سەر بە حەسەکە،  راستەوخۆ ڕووبەڕووی تۆبپاران و بۆمبارانی هێزە داگیرکەرەکانی سوپای تورک و چەتەکانی بوەتەوە، سوپای داگیرکەر و چەتەکانی چەندین جار هەوڵیان داوە لە وشکانییەوە هێرش بکەن بەتایبەتی لە گوندی تەل حەلەف-ی مێژویی و ئوم حەجیرە-ی نزیک ناوچەی پیشەسازی، هەموو ئەو هێرشانەش لەلایەن هێزەکانی سوریای دیموکرات بەرپەرچ دراونەتەوە.

هێزەکانی سوریای دیموکرات هێرشێکیان بۆ سەر گوندی ئوم حەجیرە تێکشکاند، ئەوەش دوای ئەوە هات کە هێرشێکی دیکە بەرەبەیانی ئەمرۆ لە ناوچەی پیشەسازی نزیک ئەو ناوچەیە تێکشکێنرابوو.