بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری: چارەسەری قیرانەکان دیالۆگە

 بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، ئەوان نایانەوێت ڕووداوەکانی عەفرین دووبارە ببنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەیاننامەیەکی بلاوکردەوە و ڕایگەیاند، بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەموو کاتێک لەگەڵ ئەوەدایە، چارەسەری قەیرانی سوریا بە دیالۆگی سوری-سوری دەبێت و وتی، "هەردەم هەوڵماندا دیالۆگ بەرەوپێشەوە ببەین. ژمارەیەکی زۆر کۆبوونەوە لە نێوان بەرێوەبەرایەتیەکەمان و ڕووسیا دا بۆ دیالۆگ ئەنجامدران. بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا نەخشەڕێگەی چارەسەری پێشکێش کرد و پراکتیزەکردنی نەخشەرێگەکە کارێکی زۆر گرنگە.

ئێمە وەک بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە شێوەیەکی ئەرێنی نزیکی لیدوانەکەی سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دەبین کە داوای دیالۆگی لەنێوان ئێمە و حکومەتی سوریادا کردبوو. هێوادارین ڕووسیا ڕۆلێکی دیار و گەرەنتی لە کێشەکەدا بگێرێت. ئەنجامی پراتیک و ڕاستی هەبێت. لەبەرئەوەی دیالۆگ خزمەتی بەرژەوەندی هەموو سوریا دەکات. ئێمە نامانەوێت ڕووداوەکانی عەفرین دووبارە ببنەوە. لە عەفرین هەموو گەلانی سوریا ڕووبەڕووی هێرش بوونەوە و بوون بە ئامانج. بەو هۆیەوە نابێت حەفرین دووبارە ببێتەوە، لەبەرئەوەی بۆ هەموو خەڵکی سوریا مەترسی دروست دەکات.

ف.ق