کەمێک پێش ئێستا، خۆبەڕێوەبەرایەتی ئیداری، جڤاکی و سەربازی هەرێمی عەفرین، لە کانتۆنێ عەفرین کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیان لە سەر دوایین بارودۆخی عەفرین ڕێکخست لێدونێکی هاوبەشیاندا و ڕایانگەیاند:" قۆناغێکی نوێ لە عەفرین دەستی پێکردوە و لە هەموو شوێنێکێ عەرفرین شەڕڤانان دەبنە مۆتەکە بۆهێز داگیرکەرەکان و ئەوانەی دێنە سەر خەکەکەمان بەمەستی گۆڕینی دیموگرافیەکەی".
لە لێدوانە هاوبەشەکەدا، هەروەها هاتووە: " بەرخۆدانی سەردەم بەردەوامە لە عەفرین وکۆتایی نەهاتوە و بانگەشەکانی ئەردۆغان بۆ سەرکەوتن لە عەفرین پوچ و بێ بنەمان و هەر چۆن لە ماوەی ٥٨ شەو و ڕۆژی ڕابردوودا بەرخودان قارەمانانە بەردەوام بووە، لە ئەمڕۆ بە دواوەش دیسان و بەهێزتر درێژەی پێ دەدرێت ".
«له ماوه‌ی ٥٨ ڕۆژی ڕابردوودا، گه‌ل و شه‌ڕڤانانی ئێمه به‌رخۆدانێكی گه‌وره‌یان له به‌رانبه‌ر دووه‌مین سوپای ناتۆ كرد. با ته‌واوی جیهان بزانێت كه سه‌ره‌ڕای دڕندایه‌تی ئه‌م هێزه، ئێمه وه‌ك گه‌ل و شه‌ڕڤان به ئیراده‌یه‌كی پۆڵایین له دژی دڕندایه‌تی ئه‌م هێزه خۆمان ڕاگرت. به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی داگیركاریی توركیا هاوڵاتیانی سیڤیل به ئامانج ده‌گرێت و له ماوه‌ی ٢ ڕۆژی ڕابردوودا ٥٦ منداڵ و ژنیان كوشت و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه‌ڕێژكراو بیناكانی عه‌فرینیان ڕووخاند، بڕیاری ده‌رخستنیسیڤیله‌كانمان دا له شاره‌كه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ له كاره‌ساتێكی مرۆیی بگرین.
شه‌ڕی ئێمه له به‌رانبه‌ر داگیركاریی توركیا و هێزه‌تاریكه‌كان كه ناویان له خۆیان ناوه «سوپای ئازاد» به‌رده‌وامه. بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ له كوشتنی سیڤیله‌كان بگیرێت و گورز له چه‌ته‌كان بدرێت، ئه‌م شه‌ڕه كه‌وتۆته قۆناغێكی نوێ و تاكتیكێكی نوێ. هێزه‌كانمان له هه‌ر ده‌ڤه‌رێكی عه‌فرینن، گورزی كوشنده له باره‌گه‌كانی توركیا و چه‌ته‌داگیركه‌ره‌كان ده‌ده‌ن. هێزه‌كانمان هه‌موو ده‌ڤه‌رێك ده‌كه‌نه كابووس. به‌رخۆدانی عه‌فرین تا ڕزگاركردنی هه‌ر بستێكی خاك و گه‌ڕانه‌وه‌ی دانیشتوانی عه‌فرین بۆ سه‌ر وار و ماڵی خۆیان به‌رده‌وام ده‌بێت.»
لە لیدوانەکەدا، ئاماژە درا بە ئامانجگرتنی مەدەنیەکان لە لایەن ڕژێمی تورکیا و تاقمە چەتەکانی بەبەرچاوی دونیاوە، کە تا ئێستا شەهیدبوونی سەدان هاوڵاتی لێکەوتووەتەوە و هەر لە بەر ئەوەش بووە کە بڕیاری چۆڵکردنی عەفرین لە مەدەنیەکان دراوە.
هاوکات، ئاماژەش بە داگیرکاری تورکیا بە پشتیوانی موبارەکبایی ڕوسیا و وڵاتانی ناوچەکە و بێ دەنگی دەوڵەتان و ڕای گشتی جیهان درا و دوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرا، هەڵوێستی بەرامبەر بە داگیرکاری تورکیا وتاوانەکانی هەبێت و سنورێکی بۆ دا بنێت.
هاوکات جەختکرایەوە، ئیدی لە ئەمڕۆ بە دواوە هەموو شوێنکێ عەفرینی داگیرکراوی عەفرین دەبێتە ئامانجی چالاکی شەڕڤانان و ڕێگە نادەن بە ئاسانی داگیرکەران تێیاندا بحەسێنەوە و ئەوەش تا دەرکردنیان لە دوایین بستی خاکی عەفرین بەردەوام دەبێت.
هـ.هـ