ئه‌مڕۆ ١٥ بارهه‌ڵگر له‌و خۆراک و کهلوپهلهى، که خه‌ڵکى هه‌رێمى فورات کۆیان کردبوه‌وه، گه‌یه‌ندرایه ده‌ست هاووڵاتییانی عه‌فرین له شه‌هبا.
دوابە داوی هێرشی داگیرکارانەی سوپای تورکیا بۆسەر عەفرین، بەسەدان هەزار هاووڵاتی عەفرینی بە ناچار ڕوویانکردە کانتۆنی شەهبا. و لە لایەن بەڕێوەبەری کانتۆنی شەهباوە خەریکی دامەزراندنی کەمپێکی گەورەن بۆ هاووڵاتیانی عەفرین.
بەڕێوەبەری کانتۆنی شەهبا ڕایانگەیاند کە تا ئیستا هیچ لایەن و ڕێکخراوێکی مرۆیی هاوکاری کۆچبەرانی عەفرینی نەکردووە و هەمو ئەو هاوکارییانەی کە هاتووە لە لەیەن گەلی ڕۆژئاواوە بووە .
لەدرێژەی هاوکارییەکانی هاووڵاتیانی هەرێمەکانی ڕۆژئاوا ئه‌مڕۆ ١٥ بارهه‌ڵگر له‌و خۆراک و کهلوپهلهى، که گەلی هه‌رێمى فورات کۆیان کردبوه‌وه، گه‌یه‌ندرایه ده‌ست هاووڵاتییانی عه‌فرین له کەنتۆنی شه‌هبا.
ک-ش