تاوانەکانی دەوڵەتی تورکیا وچەتەکانی لەعەفرین بەردەوامە
سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانی دوای ئەوەی کە هەڵیانکوتایە سەرگوندی کوباکێ-ی ناوچەی ماباتا-ی عەفرین، دەستیان گرت بەسەر ماڵومڵکی هاووڵاتیان و ٤ کەسیان ڕفاند.
سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانی دوای ئەوەی کە هەڵیانکوتایە سەرگوندی کوباکێ-ی ناوچەی ماباتا-ی عەفرین، دەستیان گرت بەسەر ماڵومڵکی هاووڵاتیان و ٤ کەسیان ڕفاند.
بە پێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوە هەرێمییەکانەوە دەستی ئاژانسی هەواڵی فورات کەوتووە، چەتەکانی لیوای شەمال، بەرەی شامییە و ئەحرای شەرقییە دوێنی ٤ هاووڵاتیان لە گوندی کۆباکێ ڕفاندووە. بە پێی زانیارییەکان ناوی ئەوکەسانە کە ڕفێندراون ،ئەمیرمیسفەر (٢٠)، گیلگیل حەموو(٥٥)، محمەد حەسەن(٣٠) و خەبات شاهین (٣١) ساڵ تەمەن ڕاگەیەندراون.
سەرچاوە هەرێمییەکان ئاشکرایان کرد کە ئەو هاووڵاتیانەی کە ڕفێندراوەن بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە.
هەروەها دوای ئەوەی کە سوپای تورکیا وچەتەکانی دەربازی ناو گوند-ی کۆباکێ بوون دەستیان کردووە بە ئەشکەنجەکردنی لاوانی گوند ودەستیان کردووە بە تالانکردنی ماڵی هاووڵاتیان و هەڕەشەیان لە خەڵک کردووە کە نابێت هیچ زانیارییەک لەم بارەیەوە بڕواتە دەرەوە.
ک-ش