ته‌رمی ٢٠ شه‌هیدی «به‌رخۆدانی سه‌رده‌م» له عه‌فرین به‌خاك سپێردران
ئه‌مڕۆ به مه‌ڕاسیمێكی شكۆدار له شاری عه‌فرین ته‌رمی ٢٠ شه‌هیدی به‌رخۆدانی عه‌فرین له لایه‌ن هه‌زاران كه‌سه‌وه به‌خاك سپێردران.
ئه‌مڕۆ به مه‌ڕاسیمێكی شكۆدار له شاری عه‌فرین ته‌رمی ٢٠ شه‌هیدی به‌رخۆدانی عه‌فرین له لایه‌ن هه‌زاران كه‌سه‌وه به‌خاك سپێردران.
هه‌زاران هاوڵاتیی عه‌فرین و باكووری سووریا ته‌رمی شه‌هیدانیان له نه‌خۆشخانه‌ی ئاڤرین-ی شاری عه‌فرین وه‌رگرته‌وه و به درووشمی «شه‌هید نامردن» به‌ره‌و شه‌هیدگه‌ی «شه‌هید ئا‌ڤێستا خابوور» به‌ڕێكه‌وتن.
له شه‌هیدگه‌دا، مه‌ڕاسیمێك بۆ شه‌هیدانی ئازادی به‌ڕێوه‌چوو. دواتر قاره‌مان محه‌مه‌د نوێنه‌ری ئه‌نجومه‌نی خانه‌واده‌ی شه‌هیدانی باكووری سووریا و وه‌لیده بۆتی نوێنه‌ری كۆنگره‌ی ستار وته‌یان پێشكه‌ش كرد.
له وته‌كانیاندا ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد، سوپای توركیای داگیركه‌ر به بۆردومانی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی ده‌یه‌وێت گه‌ل بترسێنێت و وابكات وار و ماڵی خۆیان به‌جێبهێڵن. به‌ڵام به‌م یه‌كگرتووییه‌ی گه‌لان و خاوه‌نداری كردن له شه‌هیدان پیلانه‌كانی ئه‌ردۆغان و سوپاكه‌ی شكست دێنن.
دایكی شه‌هید شه‌ڕڤان شێراوا له مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا قسه‌ی كرد و وتی: «سه‌ربڵندم كه بوومه دایكی شه‌هیدان. كوڕه‌كه‌م له به‌رخۆدانی سه‌رده‌مدا شه‌هید بوو كه له سایه‌ی ئه‌و به‌رخۆدانه‌دا یه‌كێتیی گه‌لان له ته‌واوی جیهان ده‌نگی دایه‌وه.» دواتر له‌سه‌ر داوای دایكی شه‌هید شه‌ڕڤان، خوشكه‌كه‌ی سترانێكی شۆڕشگێڕی پێشكه‌ش كرد.
پاشان به درووشمی «شه‌هید نامردن» و به تیلیلی دایكان ته‌رمی شه‌هیدان به‌خاك سپێردران.
s.m