تۆڕی چەپەڵی میت دژبه قەسەدە
شەهاب ئەحمەد عەبدول لهتیف كه لە لایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتی (قەسەدە) دەستگیر کراوه، باسی تۆڕی چەپەڵی میت و ئامادەکارییان دژبه قەسەدە دهكات.
شەهاب ئەحمەد عەبدول لهتیف كه لە لایەن هێزەکانی سووریای دیموکراتی (قەسەدە) دەستگیر کراوه، باسی تۆڕی چەپەڵی میت و ئامادەکارییان دژبه قەسەدە دهكات.
شەهاب ئەحمەد عەبدول لهتیف کە دەستبەسەرە لای قەسەدە، دوای دانپێدانانەکانی دهربارهی پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەواڵگریی دهزگه ئهمنییهكانی تورکیا، باسی پەیوەندییەکانی لەگەڵ میت و سهوداكاری و کارە چەپەڵەکانیان کرد.
شەهاب ئاشکرای کرد، دوای ئەوەی لەگەڵ هەواڵگریی ئاسایشی تورک دەستی بە چاوپێکەوتن کردووه، دەزگهی میت-یش داوای لێ كردووه بیبینێت. ناوبراو باسی یەکەمین دیداری لەگەڵ میت کرد و گوتی، «میت-یش وەکو هەواڵگریی ئاسایش پرسیاری ئەبووبەکر تورکی (ئیلهامی بالی) كرد. ئەبوو سووچا ئەو دیدارەی بۆ ئێمە ڕەخساند. من و عومەر محەمەد کادیر لە هۆتێلی نەوالی چاومان به ئەندامانی میت كهوت. ئەم جارە لهبری کافتریا له هۆتێل چاومان به یهكتر كهوت. دوو عەرەب و دوو تورک بوون. یەکیان عەرەبی سووریا بوو بەڵام ناسنامەی تورکیای هەبوو و زمانی تورکی و عەرەبی دەزانی.»
«ئەندامانی میت سەرەتا گوتیان،، ئاگاداری ئەوەین کە دهربارهی گواستنەوەی پارەی داعشییەکان زانیارییان پێ دەدەم. دواتر گوتیان، [ئێمە دەزانین کە تۆ ئەبووبەکر تورکی دەناسی]. منیش گوتم، پێشتر پرسیارم لەو کەسانە کرد کە لە هەجینن و داوای وێنەکەیم لێ كردن. وێنەیان بۆ ناردم و گوتیان کە زیندووە. پرسیاری ئەوەیان کرد چۆن دەتوانن بگەنە ئەبووبەکر، داوای وێنە و دیمەنی نوێیان لە من کرد کە بەڵگە بێت بۆ زیندووبوونی. بابەتە لێرە کۆتایی هات. یەکتریمان ناسی و ژمارە تەلەفۆنیان لە من وەرگرت.»
کارکردن لە دژی قەسەدە
شەهاب ئەحمەد عەبدول لەتیف باسی لەوەش کرد، دوای ئەوەی قسهیان لهسهر بابهتی ئهبووبهكر تورکی كردووه، دهربارهی دروستکردنی شانهی نهێنی لە سووریا دژبه قەسەدە و ئهنجامدانی هێرش لە دژیان، لهگهڵ میت قسهی كردووه. گوتی، «دوای ئەوەی کە قسەیان لەگەڵ من کرد، لە عومەریان پرسی کە دهتوانن چ کارێک بكهن، عومەریش باسی قەسەدەی کرد و گوتی، [من دەتوانم لەدژی زەردهكان كار بکەم. دەتوانم ئۆتۆمبێله زرێپۆشەکان بکەمە ئامانج و بیانتەقێنمەوە. دەتوانم کەسانی گرنگ بکوژم.] ئەندامانی میت-یش پرسیان کە بۆ ئەنجامدانی ئەو کارانە چی لە ئهوان دەوێت. عومەر داوای ٣٠ دانە چەکی بێدەنگی لێ کردن. ئەوانیش گوتیان، [پێویستە ئەو داوایەی ئێوە بەرز بکەینەوە بۆ بەرپرسە باڵاکانی خۆمان.] تەلەفۆنیان بۆ من کرد و گوتیان: {تۆ بە هەواڵگریی ئاسایش مەڵێ کە لەگەڵ ئێمە دیدارت کردووە. له ئهمڕۆ بەدواوە تۆ لهگهڵ هەواڵگریی ئاسایش چاوپێكهوتن مەکە. لهمهودوا کاری تۆ ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئێمەیە. ئێمەش نامەیەکیان بۆ دەنووسین کە ئیدی پەیوەندی بە تۆوە نەکەن.]»
دیداری دووەم لەگەڵ میت
شەهاب ئەحمەد عەبدول لەتیف ئەوەشی گوت، دوای دیدارەکە هەوڵی داوه بزانێت کە ئەبووبەکر تورکی (ئیلهامی بالی) زیندووە یان نا. بۆی دهركهوتووه کە زیندووە. گوتی، «یەکێک پێی گوتم کە هێرشكراوهته سهر ماڵەکەی، بەڵام ئەو لە ماڵ نەبووە ئهو هێشتا زیندووە. بەڵام بۆ وێنە و دیمەن، داوای پارەیەکی زۆری دهكرد. منیش لە ڕێگەی عومەر زانیاریم دایە میت. عومەر ئیدی لە ئەبوو سووچا زیاتر پهیوهندی لهگهڵ میت ههبوو. بە گوێرەی ئەو قسانەی بە ئێمەیان دهگوت، ئەبوو سووچا لەگەڵ بەرپرسانی پایەبەرز دیداری دەکرد. دوای ئەوەی کە عومەر زانیاری پێدان، له هەمان مانگدا دیدارمان لەگەل میت کردەوه.»
هەمان کەس لە دیداری دووەمدا
شەهاب له درێژهی قسهكانیدا گوتی، «دیداری دووەممان لە گەڵ میت لە هۆتێلی حهران لە ڕوحا ئەنجام دا. ئەو عەرەبە سوورییەی کە لە دیداری یەکەم ئامادە بوو و ناوی ئەحمەد گاننام بوو، لە دیداری دووەمیش ئامادە بوو. ئەحمەد پلانی چەندین تەقینەوەی لە دژی قەسەدە داڕشت. ئەندامێکی گرنگی میتە لە سووریا. ناسنامەی تورکیایان پێداوە. تەمەنی نزیکەی سی ساڵێک دەبوو. خەڵکی قامیشلۆ یان حەسەکە بوو. باش لەبیرم نییە. کاتێک داعش ئەندامەکانی كۆنسوڵخانهیان لە موسڵ ئازاد كرد، یەکێک لەو كهسانه بوو کە بەشداری گۆڕینەوەکەی كرد. عومەر و خزمێکی باسی ئەو بابەتانەیان بۆ من کرد. پێش ئەوەی لەگەڵ میت كار بکەن لهنێو گرووپە چەکدارەکان بوو.»
قبووڵکردنی هێرش لە دژی قەسەدە
شەهاب ئەحمەد عەبدول لەتیف ئاماژهی بۆ ئهوه كرد، ئەحمەد گاننام لە دیداری دووەمدا داوای کردووه خانوویهك بۆ تیمەکەیان بگرن. گوتی، «بە عومەری گوت کاتی ئەوەمان نییە، ئێمە ناتوانین بەو شێوەیە یهك به یهك ئێوە ببینین. خانوویهكتان بۆ بەکرێ دەگرین و لەوێ ببنه گرووپێك و نیشتەجێ بن، گفتوگۆ بکەن، قسە بکەن،.کاتێک شتێک هەبوو پێتان دەڵێین. ئێوەش بە هاوڕێکانی دیكه بڵێن و بەڕێوەیان ببەن. ئێمە ناتوانین یەک بەیەک لەگەڵ ههمووتان دانیشین.»
«جارێکی دیکە پرسیاری ئەبووبەکر تورکی كرد، منیش گوتم زیندووە بەڵام بۆ بەدەستخستنی وێنە و دیمەن پارەیەکی زۆریان دەوێت. ئەویش گوتی: باشە. لە عومەری پرسی، [کاری تۆ چی بهسهرهات؟]. ئەویش گوتی، [چاوەڕوانی بڕیاری ئێوەیەن]. داواکاریی عومەری قبووڵ کرد و پێی گوت، [ئێوە دەتوانن دەستپێبکەن. چەک و تەقەمەنی ئامادەیە]. عومەر گوتی، [زانیاریی زۆرم لەبەردەستە لەسەر ئەو ئۆتۆمبێله زرێپۆشانەی کە فەرماندە گرنگەکان بەکاریدەهێنن. دەتوانم بیانتەقێنمەوە. دەبێ ئەو چەک و تەقەمەنییانە لە سنوورهوه تێپەڕێنین. دواتر جێبهجێی دەکەین.] ئەندامانی میت پیلانی دهربازكردنی كهلوپهلهكانیان داڕشت. گواستنەوەکە بڕیاربوو لە ڕێگەی جەرابلووسەوە بکرێت.»
تەقینەوەیەکی گەورە لە ڕهقا
شەهاب ئەحمەد عەبدول لەتیف ئاشكرای كرد، میت چەک و تەقەمەنییەکەی ڕادەستی عومەر کردووه. گوتی، «عومەر و ئهبوو سووچا بە ئۆتۆمبیلی من چوون لە جەرابلووس-یان دانا. ئەحمەد گاننامی ئەندامی میت پیلانی گەیاندن به ڕهقای داڕشت. دەزانم کە لە ڕێگهی چەند کەسێک کە لەوێ ئامادە کرابوون، تەقەمەنییەکان برانه لای ڕهقا. دوای چەند ڕۆژێک لە نزیک گهراجی ڕهقا تەقینەوەیەکی گەورە ئهنجام درا.»
قوتارکردنی داعشییەکان بۆ تورکیا
شههاب باسی ئهوهی كرد كه داوای كارێكی دیكهیان لێ كردووه. گوتی، «ئاسایش داوای لێ كردم ئهندامانی داعش بۆ توركیا قوتار بكهم. بە منیان گوت، بیانپەڕێنەوە، ناسنامەیان بۆ ئامادە بکە و هاوکاریان بکە بۆ بەکرێگرتنی خانوو بۆیان. عومەر و محەمەد کادیر و ئەبو سووچا لەگەڵ میت ڕێککەوتن و میت بە ئێمەی ڕاگهیاند کە بۆ ئەوەی داعشییەکان بپەڕێننەوە بۆ تورکیا، ڕێڕهوێك دەکەنەوە. ئەندامانی میت بە ئێمەیان گوت: باشە، بەڵام سەرەتا پێمان بڵێن کە خەڵکی کوێن. بیانییەکان بێنن، ئێمە پێتان دەڵێین کە لە کامە ڕێگەوە بیانهێنن. ئاسایش بە ئێمەی گوت، دەبێ داعشییەکان بێننه تورکیا. ئێمەش داوامان لێکردن کە سنوور بکەنەوە. ئەوانیش باسی ئەوەیان کرد کە هێزەکانیان بەشی ئەوە ناکات، بەڵام میت رێگە دەدات کە بە سنووردا بپەڕنەوە. عومەر هەندێکی پەڕاندنەوە. منیش ویستم لە چەند ڕۆژێکدا کارەکەی خۆم تەواو بکەم و بگەڕێمەوە ڕوحا، بەڵام لە ماوەیەکی کورتدا لە لایەن قەسەدەوە دەستگیر کرام.»
s.m