ناوەندی گشتیی راگەیاندنی هێزەکانى ئاسایشی ناوخۆی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا لەبارەى تەقینەوەکەى حەسەکەوە راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە:
"ئێوارەى ئەمڕۆ (١٥ی تەممووزی ٢٠٢٠) عەمبارێکى چەک و ماددەى تەقەمەنیی هێزەکانى سوریای دیموکراتیک لە شاری حەسەکە تەقییەوە. ئەو تەقەمەنییانە پاشماوەی شەڕەکانى ئەمدواییەی دژ بە تیرۆریستەکانى داعش بوون. تەقینەوەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە روویداوە. بەهۆی تەقینەوەکەوە تەنها زیانی ماددی روویداوە.
ئێمە وەک هێزەکانى ئاسایشی ناوخۆ و باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ئەو زانیاری و قسانە رەتدەکەینەوە، کە دەوترێت تەقینەوەکە بەهۆی هێرشی فڕۆکەیەکەوە بووە. ئێمە بە گەلەکەی خۆمان و رای گشتیی رادەگەیەنین، ئامانج لە بڵاوکردنەوەى ئەو قسە و زانیارییە درۆزنانە بۆ دروستکردنی ئاڵۆزی و لە ناوبردنی ئاسایش و ئارامییە".
ژ.ت