تەل رەفعەت بۆردومانکرا: ١٩ هاوڵاتی سڤیل شەهید و بریندار بوون
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، ناوچەی تەل رەفعەتی شەهبایان بۆردومان کرد، ١٩ هاوڵاتی سڤیل بونەتە قوربانی کە ژمارەیەکیان منداڵن.
سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی، ناوچەی تەل رەفعەتی شەهبایان بۆردومان کرد، ١٩ هاوڵاتی سڤیل بونەتە قوربانی کە ژمارەیەکیان منداڵن.
بەپێی ئەو زاینارییانە تا ئێستا لەبەردەستن، کاتژمێر ١٤:٣٠ خولەکی ئەمڕۆ، سوپای تورک و چەتەکانی، تەل رەفعەتی سەر بە شەهبایان تۆپباران کردووە.
سوپای تورکی داگیرکەر وەکو هەمیشە ناوچەی نیشتەجێی هاوڵاتیان کردە ئامانج و تۆپبارانی کرد. لە ئەنجامی هێرشەکەدا ٩ هاوڵاتی شەهید بوون کە یەکێکیان منداڵە. هاوکات ١٠ هاوڵاتی دیکەش بریندار بوون کە زۆربەیان منداڵن.
ف.ق