جزیرییهكان له عه‌فرین بۆ توركیا: ئێوه ناتوانن به‌رخۆدانی ئێمه بشكێن
سه‌دان کەس لە گەلی هه‌رێمی جزیر-ی ڕۆژئاوای كوردستان خۆیان گەیاندە عەفرین و ڕایانگه‌یاند، ھێرشە ئاسمانی و زەمینییهکانی سوپای تورکیای داگیرکەر ناتوانن ئیرادەی ئێمه بشكێنن.
سه‌دان کەس لە گەلی هه‌رێمی جزیر-ی ڕۆژئاوای كوردستان خۆیان گەیاندە عەفرین و ڕایانگه‌یاند، ھێرشە ئاسمانی و زەمینییهکانی سوپای تورکیای داگیرکەر ناتوانن ئیرادەی ئێمه بشكێنن.
سه‌دان ھاوڵاتیی هه‌رێمی جزیر بۆ ئه‌وه‌ی پشتگیریی به‌رخۆدانی سه‌رده‌م بكه‌ن، چوونه عه‌فرین. گه‌لی جزیر لە گوندی «برج ئه‌لقاس»ی ناوچه‌ی شێراوا كۆبوونه‌وه و پشتیوانی خۆیان بۆ به‌رخۆدانی عه‌فرین دووپات كرده‌وه.
به‌یاننامه‌ی گه‌لی جزیر له كۆبوونه‌وه‌كه، لە لایەن جەمیل ئەحمەد، ئەندامی ده‌سته‌ی بەڕێوەبەرایه‌تیی جڤاکی سیڤیلی هه‌رێمی جزیر خوێندرایەوە.
جەمیل ئەحمەد ڕایگەیاند: گەلانی ڕۆژئاوا و باکووری سووریا به فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ده‌جوڵێنه‌وه و له‌سه‌ر ڕێبازی شه‌هیدانن. ھەروەھا ووتی: گەلی جزیر بۆ پاڵپشتیی «بەرخۆدانی سەردەم» ھاتوونەتە هه‌رێمی عەفرین.
ھاوڵاتیانی ئامادەبووی کۆبوونەوەکە ڕایانگه‌یاند: ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر كه بە تانک، تۆپ، فڕۆكه و چه‌كی قورس ھێرش ده‌كاته سه‌ر عه‌فرین، ناتوانن ئیرادەی گەلی ئێمە بشکێنن. وتیان: ئێمە لە بەرخۆدان بەردەوام دەبین.
s.m