جەیش ئەسووار؛ شەڕڤانانی خۆیان لە ڕەقا دەکشێننەوە ودەچن بۆپاراستنی عەفرین

وتەبێژی فەرمی جەیش ئەسووار، ڕایگەیاند کە ئەوان هێزەککانیان لە ڕۆژهەڵاتی فورات کشاندەوەتەوە و بەرەو عەفرین بەڕی کراوون.

وتەبێزی فەرمی جەیش ئەسووار"ئەبوئەمیر ئیدلبی، لە ناو شاری ڕەقا لە ڕاگەێندراوێکی  چاپەمەنیدا وتی: ئەو هاووڵاتیانەی کە لە شەهبا و ئیدلبەوە  لەبەر شەڕ کۆچیان کردبوو بۆ عەفرین ، ئیستاکە گیانیان لە مەترسیدایە و ڕۆژانە لێیان دەکوژرێت. ئێمە بڕیارمان داوە کە گەلی خۆمان بپارێزین و یارمەتی یەپەگە بکەین.

ئەبو ئەمیر ئاشکرای کرد کە لە ڕەق ٣ هەزارشەڕڤانمان هەیە،ئێمە ئیستا بەشێکی هەرە زۆر لە هێزەکانمان بەڕی کرد بۆ عەفرین.

ئەبو ئەمیر ئەوەشی وت: کە هیچ جیاوازیێک لە نێوان داعشی ڕەقا و داعشی عەفریندا نییە، و بۆ پاراستن و ڕزگارکردنی گەل لە دەستی داعش شان بە شانی یەپەگە لە دژی داگیرکەران  لە عەفرین شەڕ ئەکەن.

ئەبو ئەمیر ڕایگەیاند کە دوای ڕزگار کردنی گەلی عەفرین دووبارە بگەڕێنەوە بۆ ڕەقا.