خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیی عه‌فرین ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و بانگه‌وازییه‌كی ئاراسته‌ی گه‌لی سووریا كرد كه ئه‌مه دهقهیهكهتی:
بۆ ته‌واوی گه‌لی سووریای هێژا
هێزهتاریكهكان له ته‌واوی جیهانه‌وه به‌ره‌و وه‌ڵاتی ئێمه به‌ڕێكران و سووریا كرایه گۆڕه‌پانی جه‌نگ. باكووری سووریا (به به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌رێمه‌كانی دیكه‌ی سووریا) هه‌رێمێكی ئارامه، به‌تایبه‌ت شاری عه‌فرین كه هه‌زاران ئاواره‌ی جه‌نگی لێ نیشته‌جێ بووبوو. به‌ڵام ده‌وڵه‌تی توركیا ئه‌مه‌ی پێ قبووڵ نه‌كرا و له‌گه‌ڵ گرووپهچهتهكان به چه‌كی ناتۆ هێرشی كرده سه‌ر عه‌فرین. له دوای به‌رخۆدانی ٥٨ ڕۆژ، داگیركه‌ران هه‌رێمه‌كه‌یان داگیركرد. به‌پێویست زانرا كه هاوڵاتیانیی سیڤیل له هه‌رێمه‌كه ببرێنه ده‌ره‌وه و له ناوچهئارامهكان نیشته‌جێ بكرێن. ئێمه ده‌مانه‌وێت سه‌رنج بخه‌ینه سه‌ر چه‌ند خاڵێكی گرنگ:
- ئامانجی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر گۆڕینی دیمۆگرافیا و سه‌رله‌نوێ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌رده‌می عوسمانییه‌كانه. بۆ ئه‌وه‌ی توركیا بگاته ئه‌م ئامانجه، ده‌یه‌وێت شه‌ڕ له‌نێوان گه‌لی سووریادا بئافرێنێت و به ئاسانی سیاسه‌تی خۆی له هه‌رێمه‌كه به‌ڕێوه‌ببات. پێویسته گه‌لی سووریا ئه‌م سیاسه‌تانه ڕه‌ت بكاته‌وه و نه‌چنه ئه‌و هه‌رێمانه‌ی له‌ژێر داگیركاریی ده‌وڵه‌تی توركیادان.
- ئامانجێكی دیكه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا ئه‌وه‌یه كه له جێگه‌ی ڕه‌قا و مووسڵ، پایته‌ختێكی دیكه‌ی تیرۆر بونیاد بنێت. بۆ پێكهێنانی ئه‌مه‌ش هاوڵاتیانی سووریا به‌كاردێنێت. دواتریش له ڕێگه‌ی تیرۆر فشار ده‌خاته سه‌ر ئه‌ورووپا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین. به‌م شێوه‌یه هه‌رێمه‌كه هه‌رگیز سه‌قامگیر نابێت.
- بانگه‌وازی ئێمه بۆ ته‌واوی گه‌لی سووریا (به‌تایبه‌ت ئاواره‌كانی غووته و هه‌رێمه‌كانی دیكه‌ی سووریا) ئه‌وه‌یه، ڕه‌چاوی ئه‌م خاڵانه بكه‌ن و به پیلانه‌كانی داگیركاریی توركیا هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن.
- ئێمه هیوادارین كه ئێوه گرنگی به بانگهوازییهكهی ئێمه بده‌ن. چونكه ئه‌نجامی گۆڕینی دیمۆگرافیا تراژیدیایه‌كی گه‌وره له‌گه‌ڵ خۆی دێنێت.
s.m