خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌رباره‌ی دوایین په‌یامی ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
پارێزه‌رانی ڕێزدار عه‌بدوڵا ئۆجالان پاش دیداریان له‌گه‌ڵ موه‌كیله‌كه‌یان، ڕۆژی ٦ی ئایار\١٦ی گوڵان كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامه‌وانییان ساز كرد و په‌یامی به‌ڕێز ئۆجالانیان ڕاگه‌یاند كه تیایدا هاتبوو: «ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌داین، له چێوه‌ی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیدا كێشه‌كانی سووریا دوور له كولتووری شه‌ڕ، له‌م دۆخه‌ی كه تیایدان له چێوه‌ی یه‌كپارچه‌یی سووریا و به ڕوانگه‌ی دیموكراتیی خۆجێیی كه به ده‌ستووری بنه‌ڕه‌تی مسۆگه‌ر كراوه، پێویسته چاره‌سه‌ر بكرێن. له‌م چێوه‌یه‌دا پێویسته هه‌ستیارییه‌كانی توركیاش ببینرێن. ئێمه ده‌توانین كێشه‌كانی توركیا و هه‌رێمه‌كه به هێزی نه‌رم واته هێزی ئه‌قڵ، سیاسی و كولتووری چاره‌سه‌ر بكه‌ین نه‌ك به شه‌ڕ و ڕێبازه‌كانی تووندوتیژیی جه‌سته‌یی.»
ئێمه وه‌ك خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا خاوه‌نداره‌تی له نامه‌ی ڕێزدار عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌كه‌ین كه هه‌وڵ ده‌دات به ڕێبازێكی گفتوگۆی سیاسی و دیموكراتی چاره‌سه‌رییه‌كان بدۆزێته‌وه. په‌یامی به‌ڕێز ئۆجالان زۆر گرنگه.
ڕێزدار عه‌بدوڵا ئۆجالان نزیكه‌ی ٢٠ ساڵ له سووریا ماوه‌ته‌وه، بۆچوونه قووڵه‌كانی ئه‌و زانابوونێكی قووڵی مێژووییان له‌پشته ده‌رباره‌ی پێشكه‌وتن و ڕووداوه‌كانی سووریا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین.
پێشتر و هه‌تا ئێستاش ئێمه بۆ به‌دیهێنانی چاره‌سه‌ری و سه‌قامگیری له سووریا پاراستنی یه‌كێتیی خاك و كۆمه‌ڵگه‌مان به پێویست داناوه. بۆچوونه دیموكراتییه‌كه‌ی ئێمه پشتیوانی له ده‌ستووری دیموكراتی ده‌كات كه سه‌قامگیری به‌دیدێنێت و پشتیوانی له یه‌كێتیی سووریا ده‌كات. هه‌روه‌ها پڕۆژه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتی بۆچوونێكی چالاكی هه‌یه له په‌یداكردنی چاره‌سه‌ری به ڕێگه‌ی گفتوگۆی ڕاست و به‌رپرسایه‌تی.
ده‌رباره‌ی توركیاش كه هه‌رچه‌نده ئێمه هه‌رگیز نه‌بووینه‌ته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ری، عه‌فرینی داگیر كرد و پشتگیری له چه‌ته‌كان و كرده‌وه‌كانی گۆڕینی دیمۆگرافی كرد. هه‌روه‌ها گه‌لی عه‌فرین كه به‌شێكه له خاكی سووریا كۆچبه‌ر كرا. سیاسه‌تی توركیا له سه‌ره‌تاوه هه‌تا ئێستا ده‌رباره‌ی دۆزی سووریا هیچ چاره‌سه‌رییه‌كی پێشكه‌ش نه‌كردووه. به‌ڵام هه‌ڕه‌شه و هێرشه‌كانی هه‌تا ئێستا به‌رده‌وامن.
ئێمه پێمان وایه ئه‌و ڕه‌نجه‌ی ده‌درێت پێویسته له خزمه‌تی سه‌قامگیریدا بێت. ئێمه به‌شێكی گرنگین و پشتگیری ئه‌م ڕهنجهین. هه‌روه‌ها ئێمه وه‌ك خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی دیموكراتیی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ینه‌وه كه له‌م پڕۆسه مێژووییه‌دا بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رییه‌كان و چالاككردنی ئه‌و خه‌باتانه‌ی خزمه‌تی ئاشتی و چاره‌سه‌ری دیموكراتی ده‌كه‌ن، به‌شداربوونی هه‌موو لایه‌نه‌كان گرنگه.
s.m