له دوای هێرشی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی ئه‌لقاعیده، داعش و ئه‌لنووسره كه له ٢٠ی كانوونی دووه‌می ٢٠١٨ بۆ سه‌ر هه‌رێمی عه‌فرین ده‌ستی پێكرد و كانتۆنی عه‌فرینیان داگیركرد، سوپای توركیا ئه‌مڕۆ ڕایگه‌یاند: «به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی هه‌رێمی دامه‌زرێندراوه.»
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه كه له لایه‌ن میت-ی توركیا دامه‌زرێندراوه، له لایه‌ن هاوڵاتیانی عه‌فرین وه‌ك «ئه‌نجومه‌نی خائینه‌كان» ناسراوه. له‌و باره‌یه‌وه عوسمان شێخ عیسا هاوسه‌رۆكی كانتۆنی عه‌فرین ڕایگه‌یاند كه ئه‌وان هه‌رگیز دان به «ئه‌نجومه‌نی خائینه‌كان»دا نانێن.
عوسمان شێخ عیسا ده‌رباره‌ی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ی كه ده‌وڵه‌تی توركیا له ٢٠ كه‌س بۆ به‌ڕێوه‌بردنی عه‌فرین دروستی كردووه، ڕایگه‌یاند: بۆ ئێمه هیچ جیاوازییه‌ك له‌نێوان چه‌ته‌ی چه‌كدار و چه‌ته‌ی سیاسی نییه. وتیشی: گه‌لی عه‌فرین هه‌رگیز دان به‌و ئه‌نجومه‌نه‌دا نانێت و هه‌تا تێكشكاندنی چه‌ته‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت له تێكۆشان.
«عه‌فرین به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی ڕه‌وای هه‌یه و له‌گه‌ڵ گه‌له. ئێمه دامه‌زراندنی ئه‌و ئه‌نجومه‌نه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه، چونكه هاوپه‌یمانی داگیركه‌رانی عه‌فرینن، له‌گه‌ڵ ئه‌و چه‌تانه‌ن كه عه‌فرین بۆمباران ده‌كه‌ن و پشتگیری ئه‌و چه‌تانه ده‌كه‌ن كه گه‌لی عه‌فرینیان كۆمه‌ڵكوژ كرد. ئێمه ئه‌وانه وه‌ك نوێنه‌ری گه‌لی عه‌فرین نابینین و هیچ كه‌سیش وه‌ك نوێنه‌ری گه‌لی عه‌فرین نایانبینێت.»
هاوسه‌رۆكی كانتۆنی عه‌فرین ڕاشیگه‌یاند: له هیچ شوێنێكی عه‌فرین جێگه‌ی ئه‌و چه‌تانه نابێته‌وه. ئه‌و چه‌تانه چ سه‌رباز بن یان سیاسه‌تمه‌دار و دیپلۆمات، هیچ جیاوازییان نییه و جێگه‌یان له عه‌فرین نابێته‌وه.
«ئه‌وانه‌ی قڕكردنی كوردانیان قبووڵ كرد، نابنه نوێنه‌ری ئه‌م گه‌له. ئه‌وان به‌ڕێوه‌به‌رانی سیخووڕی توركیان. ئه‌و كه‌سانه‌ن كه به پاره‌ی توركیا كڕدراون و گه‌لیان به دۆلار فرۆشتووه. هه‌تا ئه‌و كاته‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا و ئه‌و چه‌تانه له عه‌فرین ده‌خرێنه ده‌ره‌وه، له تێكۆشان به‌رده‌وام ده‌بین. هه‌م له ناوخۆ و هه‌م له ده‌ره‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و چه‌تانه و خاوه‌نه‌كانیان ده‌ربكه‌ین، له هه‌موو بوارێكدا له‌گه‌ڵ گه‌لی خۆمان تێكۆشان ده‌كه‌ین.»
ئه‌مڕۆ ئاژانسی فه‌رمیی ڕژێمی توركیا ڕایگه‌یاند، ئه‌نجومه‌نێك كه له ٢٠ كه‌س پێكهاتووه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی عه‌فرین دامه‌زرێندراوه. به‌پێی ئه‌و هه‌واڵه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئه‌نجومه‌نه‌كه له «١١ كورد، ٨ عه‌ره‌ب و ١ توركمان» پێكهاتووه و له لایه‌ن زوهه‌یر حه‌یده‌ر-ی چه‌ته سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت.
زوهه‌یر حه‌یده‌ر كه بۆ ئاژانسه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا قسه‌ی كردووه، باسی له‌وه كردووه كه ئه‌و «ئه‌نجومه‌ن»-ه له‌ژێر چه‌تری «هاوپه‌یمانه‌تیی نه‌ته‌وه‌یی هێزهشۆڕشگێڕهكان و ئۆپۆزسیۆنی سووریا» دامه‌زرێندراوه و به «ئه‌نجومه‌نی هه‌رێمی حه‌له‌ب» گرێده‌درێت.
s.m