خۆبەڕێوەبەریی خۆسەر: بۆ ئاسایشی سنوور لەگەڵ سوریا ڕێککەوتین
خۆبەڕێوەبەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاشکرایکرد، کە بۆ ئەوەی حکومەتی سوریا پێوەرەکانی ئاسایشی سنوور پێک‌بێنێت، لەگەڵیدا ڕێککەوتوون.
خۆبەڕێوەبەریی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئاشکرایکرد، کە بۆ ئەوەی حکومەتی سوریا پێوەرەکانی ئاسایشی سنوور پێک‌بێنێت، لەگەڵیدا ڕێککەوتوون.
ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا دەربارەی ڕێککەوتن لەگەڵ حکوومەتی سووریا:
بۆ ڕای گشتی
خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له ڕێی هێزی سه‌ربازیی خۆی كه هێزه‌كانی سووریای دیموكراتییه و له گه‌نجانی هه‌موو پێكهاته‌كانی سووریا پێكده‌هات، ساڵی ٢٠١٤ له ناوچه‌كانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری له شاری كۆبانێ ده‌ستی به شه‌ڕی تێرۆر كرد. ئه‌م شه‌ڕه له‌پێناو ڕزگاری دژی ڕێكخستنی تێرۆر له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا به‌رده‌وام بوو تا ڕۆژئاوای فورات منبج، دواتر گرێسپی، ته‌بقا و ڕه‌قای پایته‌ختی ڕێكخستنه‌كه و پاشانیش دێره‌زۆر-ی ڕزگار كرد. ئه‌م سه‌ركه‌وتنه له دژی ئەو ڕێكخستنە دوای ٥ ساڵ له شه‌ڕ ڕۆژی ٢٣ی ئاداری ٢٠١٩ له دوایین خاڵ له ڕۆژهه‌ڵاتی دێره‌زۆر ڕاگه‌یه‌نرا. هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی ١١ هه‌زار شه‌هیدیان دا و ٢٤ هه‌زاریشیان بریندار بوون كه له‌نێویاندا كه‌مئه‌ندام هه‌ن.
ئه‌مه قوربانییه‌كی گه‌وره بوو بۆ ئه‌وه‌ی گه‌لی سووریا ڕزگار بكه‌ین و هه‌موو پێكهاته‌كان له زوڵم و زۆرداریی ئه‌م ڕێكخستنه تێرۆریستییه ڕزگار بكه‌ین و یه‌كێتیی خاكی سووریا بپارێزین.
پڕۆژه سیاسییه‌كه‌مان له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا بانگه‌شه‌ی پارچه‌كردن نه‌بوو، به‌ڵام بانگی گفتوگۆ و چاره‌سه‌ریی ئاڵۆزیی سووریامان به‌شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه ده‌كرد و هێشتاش بانگی ئه‌وه ده‌كه‌ین. ئێمه هێرشمان نه‌كرده سه‌ر هیچ كه‌س و ده‌وڵه‌تانی دراوسێ، ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌مان له ده‌وڵه‌تی توركیش نه‌كرد. به‌ڵام ئه‌و ئێمه‌ی به تێرۆر تۆمه‌تبار كرد و هێشتاش ده‌یكات. له سه‌ره‌تای ئاڵۆزییه‌كانه‌وه ڕۆڵێكی نه‌رێنی گێڕا له تهشهنهپێكردنی تێرۆر له سووریا. ئه‌مڕۆ هێرش ده‌كاته سه‌ر خاكی سووریا كه هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی به خوێنی گه‌نجه‌كانی ئه‌م خاكه ڕزگاری كردووه.
به درێژایی ٥ ڕۆژی ڕابردوو به دڕندانه‌ترین شێوه تاوان له به‌رانبه‌ر هاوڵاتییانی سیڤیل ئه‌نجام درا. هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی به‌قاره‌مانی له دژی هێرشه‌كه به‌رخۆدانی كرد و چه‌ندین شه‌هیدی له‌پێناو سه‌روه‌ریی سووریا دا و چه‌ندانی دیكه‌ش بریندار بوون. ده‌وڵه‌تی تورک به‌رده‌وامه له هێرشه‌كانی. بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رانبه‌ر ئه‌م هێرشه بوه‌ستینه‌وه، ئێمه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی سووریا ڕێككه‌وتین كه ئه‌ركی ئه‌وه سنووره‌كانی وه‌ڵات و سه‌روه‌ریی سووریا بپارێزێت و سوپای سووریا بچێته ته‌واوی سنووری نێوان سووریا و توركیا. هه‌روه‌ها پشتیوانی له هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی بكات بۆ شكاندنی ئه‌م ده‌ستدرێژییه و ئه‌و ناوچانه ڕزگار بكات كه له‌لایه‌ن سوپای تورک و چه‌ته‌كانییه‌وه داگیركراون. ئه‌م ڕێككه‌وتنه ده‌رفه‌تسازی ده‌كات بۆ ڕزگاركردنی ته‌واوی خاک و شاره‌كانی سووریا كه له‌لایه‌ن سوپای توركی داگیركه‌ره‌وه داگیر كراون وه‌ک عه‌فرین و شاره‌كانی دیكه.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه ئێمه ته‌واوی پێكهاته‌كانمان كه له باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا به‌تایبه‌ت شاره‌كانی سه‌ر سنوور نیشته‌جێن، له‌م بابه‌ته ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه. (سوپای سووریا) به هه‌ماهه‌نگی و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی باكوور و ڕۆژهه‌لاتی سووریا له‌و ناوچانه بڵاوده‌بێته‌وه.
خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا
١٣ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠١٩ - عه‌ین عیسا