داگیرکەران هێرشیان کرد سەر گوندەکانی منبج: بریندار هەیە
چەتەکانی دەوڵەتی تورک گوندەکانی منبجیان تۆپباران کرد و بە پێی زانیاریەکان ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی برینداربوون.
چەتەکانی دەوڵەتی تورک گوندەکانی منبجیان تۆپباران کرد و بە پێی زانیاریەکان ژمارەیەک هاوڵاتی مەدەنی برینداربوون.
چەتە داگیرکەرەکانی دەوڵەتی تورک، گوندەکانی ئەلسەیادە، ئەلدەندەنیە و ئوم ئەدەس ئەلفوراتی باکووری ڕۆژئاوای منبجیان بووردۆمان کرد. بە پێی زانیاریەکان ژمارەیەک هاوڵاتی برینداربوون.
لە هێرشی دوێنێی داگیرکەران بۆ سەر منبج ماڵی هاوڵاتیان تۆپبارانکران و لە ئەنجامدا منداڵێکی ٦ ساڵ بە ناوی یاسەمین حسین ئەلحەجی کوژرا، داوکی منداڵەکە بە ناوی ئەمینە ئیبراهیم و باوکی بە ناوی حسێن عەبدولحاجیش برینداربوون.
ف.ق