مانگرتنی نۆبەتدار له خواردن لە كانتۆنی جزیری ڕۆژئاوای كوردستان لە ڕۆژی دووه‌میدا به‌رده‌وامه. چالاكییه‌كه بە پێشەنگایەتیی کۆنگرەی ستار و ڕێکخراوی خانەوادەی شەهیدانی قامیشلۆ لە پارکی ١٩ ی تهمووز به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
مانگرتنه‌كه بە بەشداریی ١٥٤ چالاك به‌ردەوامە. یەکێک له به‌شداران حەنیفە حەسەنه کە كوڕێك و برایه‌ك و برازایه‌كی شەهیدن. حەنیفە گوتی، «دوو رۆژە ئێمە لە چالاکیی مانگرتنداین. ئێمە بە هاوڕێمان لەیلا گیوڤه‌ن دەڵێین، تۆ بەتەنیا نیت و ئێمە لە سەر ڕێبازی تۆین. ئێمە وه‌ك کورد دانانیشین و ناوەستین. تاوەکوو گۆشه‌گیریی سه‌ر ڕێبه‌ره‌كه‌مان و گۆشەگیرکردنی کچ و کورانی ئێمە لە بەندیخانەکاندا کۆتایی پێده‌هێنرێت، لە هەر چوار پارچە یه‌كین و ڕاناوه‌ستین.»
حه‌نیفه گوتیشی، «چه‌قۆ گەیشتووەتە گەرووی دایکان و دڵیان بۆ ڕۆڵەکانیان دەسووتێت. ئەو ڕۆڵانه تەنیا جەرگی ئێوه نین به‌ڵكوو ئەوان جەرگی ئێمەی دایکانی ڕۆژئاواشن. تاكوو ڕێبەرمان ئازاد ده‌بێت و هه‌ناسه دێته‌وه به‌ر دایكان، له‌گه‌ڵیان ده‌بین.»
ئەندامی هێزه‌كانی پاراستنی كۆمه‌ڵگه\ژن (HPC-JIN) و کۆنگرەی ستار گالیا سلێمان-یش كه لە چالاکی مانگرتندایه گوتی، «هه‌ر وه‌ك چۆن بەڵێنمان بە ڕێبه‌ری خۆمان داوە، هه‌میشه چالاكی ساز دەکەین. هه‌ر شتێك بکەوێتە سەر شانی ئێمە، جێبەجێی دەکەین. تاكوو ڕێبەرمان ئازاد دەکەین، بەردەوام ده‌بین له چالاكییه‌كانمان.»
s.m