عه‌فرینییه‌كان ده‌یانه‌وێ به چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و واری خۆیان له عه‌فرین. ئه‌وان ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن به به‌رچاوی جیهانه‌وه عه‌فرین تاڵان و داگیر ده‌كرێت. ڕووسیا، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و هێزه‌نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان به به‌رپرسیار ده‌زانن له داگیركردنی عه‌فرین و ده‌ڵێن ئه‌و هێزانه زه‌مینه‌یان بۆ داگیركردنی عه‌فرین له لایه‌ن توركیاوه ساز كردووه.
گه‌لی عه‌فرین كه له دوای داگیركردنی عه‌فرین له گونده‌كانی كانتۆنی شه‌هبا و ناوچه‌ی شێراوا-ی عه‌فرین ده‌ژین، ده‌ستنیشانیان كرد ئه‌وان هه‌رگیز داگیركاری توركیا له عه‌فرین قبووڵ ناكه‌ن.
عه‌فرینییه‌كان كه له لایه‌كه‌وه ده‌وڵه‌تی توركیا هێرشیان ده‌كاته‌سه‌ر و له لایه‌كی دیكه‌وه ڕژێمی سووریا فشاریان لێ ده‌كات، ده‌یانه‌وێ له‌ژێر چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و موڵكی خۆیان و چه‌ته و سه‌ربازانی ده‌وڵه‌تی توركیا له هه‌رێمه‌كه بچنه ده‌ره‌وه. عه‌فرینییه‌كان ئێستا له گوزه‌رانێكی سه‌ختدا ده‌ژین و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه واری خۆیان و داوا ده‌كه‌ن زه‌مینه‌سازییان بۆ بكرێت.
s.m