ده‌وڵه‌تی توركیا له عه‌فرین خه‌ڵك ده‌ڕفێنێت و ئه‌شكه‌نجه‌یان ده‌دات
ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی له عه‌فرین ئه‌شكه‌نجه‌ی خه‌ڵك ده‌ده‌ن و ده‌یانڕفێنن.
ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی له عه‌فرین ئه‌شكه‌نجه‌ی خه‌ڵك ده‌ده‌ن و ده‌یانڕفێنن.
ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی هاوپه‌یمانی كه كانتۆنی عه‌فرینیان داگیركردووه و كۆمه‌ڵكوژی گه‌لانی هه‌رێمه‌كه‌یان كردووه، به‌رده‌وامن له زه‌خت و فشاره‌كانیان له‌سه‌ر هاوڵاتیان.
دوو هاوڵاتی به ناوه‌كانی حسێن حاجی شێخۆ (٥٥ ساڵان) و كۆلین بیلال حه‌مۆ (٨٥ ساڵان) كه خه‌ڵكی گوندی خه‌لكا-ی ناوچه‌ی ڕاجۆن، له لایه‌ن چه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا ڕفێندران و به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه ئه‌شكه‌نجه دران. به‌پێی زانیارییه‌كان كۆلین حه‌مۆ به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه‌ی زۆر له‌هۆش خۆی چووه و دواتریش خستوویانه‌ته ژوورێك و نه‌یانهێشتووه كه‌س بچێته لای. بیلال حه‌مۆ، برای كۆلین حه‌مۆ-ش له هه‌فته‌ی ڕابردوو له لایه‌ن چه‌ته‌كان به سه‌ربڕین كوژرابوو.
٤ كه‌س ڕفێندران و چاره‌نووسیان نادیاره
گوندنشینێكی شاره‌دێی مه‌یدانا-ی سه‌ر به ناوچه‌ی ڕاجۆ ئاشكرای كرد، چه‌ته‌كانی فه‌یله‌قی ئه‌لره‌حمان دوو گه‌نجی گوندی شه‌نگالیان ڕفاندووه و تا ئێستا چاره‌نووسیان نادیاره.
٣ ڕۆژ به‌ر له ئێستاش له گوندی ئهلههجهر-ی ناوچه‌ی مابه‌تا، ئایات ئه‌حمه‌د ڕه‌شید و ماهیر ئه‌حمه‌د ڕه‌شید كه برای یه‌كترن، له لایه‌ن چه‌ته‌كان ڕفێندران و تا ئێستا نازانرێت به‌ره‌و كوێیان بردوون.
s.m