دوایین ئاماری بۆردمانەکانی ناوەندی عەفرین ، ١٠شەهید و٢٤ بریندار

لە ئەنجامی بۆروومانەکانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا بۆ سە رناوەندی عەفرین، دوو ژن و سێ منداڵی دیکە شەهیدبوون.

 ئەم هێرشە ئاسمانییانەی سوپای تورکیا لە کاتێکدایە کە بە سەدان هەزارهاووڵاتی مەدەنی لە ناوشاری عەفرین ژیان دەکەن وسوپای تورکیای داگیرکەر بە بێ ڕەچاوگرتنی گیانی هاووڵاتیانی مەدەنی بە چڕی دەستی کردووە بە بۆردمان و تۆپبارانی عەفرین.

ئەمڕۆ لە ئەنجامی بۆردمانی فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر لە سەر گوندی تیرینک-ێ عەفرین هاووڵاتیێکی تەمەن ٤٩ ساڵ بەناوی عەبدووڵا بەکر بریندار بوو.

لە دوێنێ ئێوارەوە فڕۆکەجەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورکیا  گەڕەکەکانی ئەشرەفییە، مەحمودییە وناوەندی عەفرینی کردووەتە ئامانج کە بەو هۆیەوە تا ئیستا ٨ هاووڵاتی شەهید و بە لانی کەم ٢١ هاووڵاتی دیکەش بریندار بوون.

لە نێو شەهیدەکاندا ٤ مندال هەیە.

ک-ش