دیمه‌نی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی داگیركه‌ران له‌ ناوچه‌ی شه‌را-ی عه‌فرین

یه‌په‌گه‌ دیمه‌نی ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی داگیركه‌رانی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌ ناوچه‌ی شه‌را ته‌قێندرایه‌وه‌. له‌ دیمه‌نه‌كه‌دا دیاره‌ كه‌ به‌ر له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری سه‌رباز و چه‌ته‌ له‌ ده‌وری ئۆتۆمبێله‌كه‌دا هه‌ن.

ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل - یه‌په‌گه‌ دیمه‌نی ساتی ته‌قاندنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی داگیركه‌رانی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ (١٤ی مارس\٢٣ی ڕه‌شه‌ممه‌) له‌ گوندی مه‌یدانكێ-ی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی شه‌را-ی عه‌فرین له‌ لایه‌ن شه‌ڕڤانان ته‌قێندرایه‌وه‌.

له‌ دیمه‌نه‌كه‌دا دیاره‌ كه‌ كاتێك سه‌رباز و چه‌ته‌كانی توركیا له‌ ده‌وری ئۆتۆمبێله‌كه‌ كۆده‌بنه‌وه‌، ئۆتۆمبێله‌كه‌ ده‌ته‌قێندرێته‌وه‌.

s.m