دیمه‌نی دڕندایه‌تیی ده‌وڵه‌تی توركیا له عه‌فرین
ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ته‌كانی له گوندێكی عه‌فرین ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر تراكتۆرێكی هاوڵاتییه‌كدا و به‌شێوه‌یه‌كی هۆڤانه گوله‌بارانیان كرد و شه‌هیدیان كرد.
ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌ته‌كانی له گوندێكی عه‌فرین ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر تراكتۆرێكی هاوڵاتییه‌كدا و به‌شێوه‌یه‌كی هۆڤانه گوله‌بارانیان كرد و شه‌هیدیان كرد.
هێرشی دڕندانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی له عه‌فرین به‌رده‌وامه. هه‌موو ڕۆژێك دڕندایه‌تی زیاتری هێزه‌كانی داگیركه‌ر ده‌ركه‌وێت.
سوپای توركیای داگیركه‌ر و چه‌ته‌كانی ئه‌لقاعیده‌ی سه‌ر به توركیا كه چه‌ند گوندێكی عه‌فرینیان داگیركردووه، ئه‌م جاره‌یان ده‌ستیان گرت به‌سه‌ر تراكتۆری گوندنشینێك، دواتر به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه شه‌هیدیان كرد.
دیمه‌نی ئه‌م كرده‌وه‌یه دڕندانه‌یه‌ی داگیركه‌ران له لایه‌ن «Syrian Civil War Map» بڵاوكرایه‌وه. له دیمه‌نه‌كه‌دا به ڕوونی ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌و هێزانه‌ی له‌ژێر فه‌رمانی ده‌وڵه‌تی توركیا جموجۆڵ ده‌كه‌ن، ده‌ست به‌سه‌ر تراكتۆری گوندنشینێكدا ده‌گرن و دواتر ئه‌و هاوڵاتییه به‌شێوه‌یه‌كی هۆڤانه ده‌كوژن.
له جلوبه‌رگی چه‌ته‌كانه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وانه‌ی ئه‌م دڕندایه‌تییه ده‌كه‌ن له گرووپی «فرقه‌ی هه‌مزه»ی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركهرن.
S.M