دیمەنە سەرەتاییەکانی نەخۆشخانەی سەرێ کانی کە تاوانی مرۆیی تێدا ئەنجام درا

بەرخۆدانی شکۆی سەرێ کانی بەردەوامە، دەوڵەتی تورک لە هێرشەکان بۆ سەر نەخۆشخانە تاوانی مرۆیی ئەنجام دا.هەردوو ڕۆژنامەوانی ئاژانسی هەواڵیی فورات ANF خۆیان گەیاندە نەخۆشخانە ودۆخەکەیان لە ڕاپۆرتێکدا خستەڕوو.

هێرشەکانی ٩ی تشرینی یەکەمی سوپای تورکی داگیرکەر بۆ سەرباکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستیپێکرد، بە تایبەتیش لە سەرێ کانی قورستربوو. شارەکە بەردەوام بۆمباران دەکرێت. بەڵگەی بەهێز هەن چەکی کیمیاوی بەکار دەهێنن.

بەبێ جیاوازی بۆردومانەکانی هاوڵاتیان دەکرێت، ژیانی هەزاران هاوڵاتی سڤیل لە مەترسیدایە.

هێرشی بەرفراوانیان کردە سەر نەخۆشخانە

شەوی چوارشەمە نەخۆشخانەی سەرێ کانی بۆمباران کرا، ئەو شەوە دوو جار هێرشی سەر نەخۆشخانەکە کرا، بەڵام هەردوو جارەکە بە سەختی بەرپەرچیان درایەوە.

چاکسوو ئاماژەی بەوە کرد "لەژێر هەلومەرجی قورسدا خۆمان گەیاند نەخۆشخانەکە" وتیشی "لەژێر ئەو هەلومەرجە قورسەشدا، لەژێر بۆمبارانی فڕۆکە و تۆپخانەکان، کارمەندانی نەخۆشخانەکە هێشتاش هەوڵ دەدەن بریندارەکان چارەسەر بکەن"

پێنجشەممەی ڕۆژی دواتر، دیسان نەخۆشخانەکە کەوتە بەر هێرشی داگیرکەران.

'ئەو هێرشە جینۆسایدە'

لە میانەی دەنگی تۆپ و بۆردومانی فرۆکە و تەقەدا، کارمەندێکی تەندروستی دەڵێت، ئەمە هێرشێک نییە تەنیا لەدژی شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە، بەڵکو "ئەوە قڕ کردنە".

کارمەندێکی تەندروستی ئاماژەی بەوە کرد، چەندین مرۆڤ بەهۆی ئەو هێرشە جینۆسایدە و داگرکارییەی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی کوژران و وتی: "لەنێوانیاندا، ژن، منداڵ، هەندێکیشیان برینەکانیان سەختە. شەڕڤانانی بریندرایش دەهێندرێنە ئێرە، بەڵام زۆربەیان سڤیلن. ئەوەش بەهۆی ئەوەیە کە هاوڵاتیانی سڤیل بۆمباران دەکرێن".

ک-ش