دەروێش: ئامادهكاریمان كردووه بۆ وهڵامدانهوهی ههر هێرشێك كه بكرێته سهر منبج
شەڕڤان دەروێش، وتەبێژی ئەنجومەنی سەربازیی منبج، سەرنجی خستە سەر هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیا لەسەر منبج و ڕایگهیاند، ئەوان توانای پاراستنی خاک و خەڵکی خۆیان هەیە.
شەڕڤان دەروێش، وتەبێژی ئەنجومەنی سەربازیی منبج، سەرنجی خستە سەر هەڕەشەکانی دەوڵەتی تورکیا لەسەر منبج و ڕایگهیاند، ئەوان توانای پاراستنی خاک و خەڵکی خۆیان هەیە.
دوای تێكشكانی داعش لە ڕەقا، جارێكی دیکە ئارامی و ئاسایش بۆ خەڵکی ناوچەکە گەڕایەوە. بەڵام حکوومەتەکەی ئەردۆغان شکستی داعش-ی پێ قبووڵ نەکرا و ڕاستەوخۆ دەستی لە كاروباری سووریا وهردا. زیاتر لە مانگێکە سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی بە شێوهیهكی هۆڤانه دەستیان كردووه به كۆمهڵكوژكردنی خەڵکی سیڤیلی عەفرین. ڕهجهب تهیب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا، هەرکات باسی عەفرین بكات، هەڕەشە لە منبج-یش دەکات.
شەڕڤان دەروێش، وتهبێژی ئهنجومهنی سهربازیی منبج له میانهی چاوپێكهوتنێكدا لهگهڵ ئاژانسی ههواڵی فورات، ڕایگهیاند: هەرەشەکانی ئەردۆغان لەسەر منبج، نوێ نین و هەرکاتێک ئەردۆگان دەست بكات بە قسەکردن، هەڕەشە لە منبج-یش دەکات.
دەروێش، ئاماژهی بۆ ئهوه كرد: لهو كاتهوهی منبج لە دەستی داعش ڕزگار کراوه، ئەردۆغان هەڕەشە لە منبج دەکات. بەڵام دوای تێكشکانی داعش و هێرش بۆ سەر عەفرین، هەڕەشەکانی ئەردۆغان-یش لەسەر منبج زیادیان کردووە. ناوبراو وتیشی: بەهۆی هەڕەشەکانەوە ئێمەش ژمارهی هێزەکانی خۆمان لەسەر سنوور زیاتر کردووه و ئامادەی وەڵامدانەوەی هەر جۆرە هێرشێکین.
شەڕڤان دەروێش، وتەبێژی ئەنجومەنی سەربازی منبج، دەربارەی سەردانی بەرپرسانی پلهبهرزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ به داعش بۆ منبج ڕایگهیاند: هەڕەشەکانی تورکیا زیادیان کردبوو. ئێمەش دانیشتن و هاوئاهەنگییەکانی خۆمان لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی زیاتر کرد. ئێمە هەمیشە لەگەڵ یەکتری لە هاوئاهەنگی داین. جگه لەوەش بەڵێنمان بە گەلی خۆمان داوه لە منبج کە بۆ پاراستنی خاک و خەڵکی منبج ئامادەین.
سەرەڕای ئەوەی کە شاری منبج بۆ ماوەی ٢ساڵ لە بندەستی داعش دابوو و وێران کرابوو، بەڵام دوای ڕزگاربوونی شارەکە لەدەستی داعش، لە بوارەکانی ئابووری، ئاسایش و خزمەتگوزارییەوە گەشەکردنی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.
S.M