دەوڵەتی تورک ئەم جارە هێڵی دابەشکردنی ئاوی ئوم ئەلکێفی تەقاندەوە
سوپای داگیرکەری تورک دوای ئەوەی لە چەندین هەرێمی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ئاوەکانی گرتەوە، ئەم جارەش هێڵی دابەشکردنی ئاوی ئوم ئەلکێفی تەقاندەوە.
سوپای داگیرکەری تورک دوای ئەوەی لە چەندین هەرێمی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا ئاوەکانی گرتەوە، ئەم جارەش هێڵی دابەشکردنی ئاوی ئوم ئەلکێفی تەقاندەوە.
بە پێی ئەو زانیاریانەی گەیشتونەتە بەر دەستمان، گەڕەکێکی گوندی ئوم ئەلکێف تۆپباران کراوە کە هێڵی دابەشکردنی ئاوی لێیە و ئاو دەنێرێت بۆ حەسەکە و تل تەمر. لە ئەنجامی تۆپبارانەکەدا بوری ئاوەکە تەقیەوە.
پێشتریش رژێمی داگیرکەری تورک ناوەندی دابەشکردنی ئاوی عەلۆک-ی گرتبووەوە کە دەکەوێتە نزیک سەرێکانی و لە ئێستادا داگیر کراوە.
لەم بارەیەوە یونیسێف رایگەیاندووە گرتنەوەی ئاو، بە تایبەت مەترسیەکی گەورە بۆ سەر منداڵان و ژنان دروست دەکات و وتبووی: ئەمە جێگای قبوڵکردن نیە.
ز.ش