دەوڵەتی تورک ، گرێسپی،قامیشلوو، کۆبانێ و سەرێکانی تۆپباران دەکرێت

دەوڵەتی داگیرکەری تورک، قامیشلۆ، گرێسپی، کۆبانێ و سەرێکانی تۆپباران دەکات، لە سەرێکانی ٢کەس شەهید بوونە و لە قامیشلۆش ٥ کەس برینداربوونە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ئێستادا شاری قامیشلۆ بە هاوەن تۆپباران دەکات و ٥ کەس برینداربوونە.

تۆپباران و هاوەن بۆ سەرێکانی بەردەوامە و ٢ کەس شەهیدبوونە.

لە گوندی زورمیخار-ی کۆبانێش تۆپباران بەردەوامە.

ک-ش