زیندانیی مانگرتوو هاجه‌ر خه‌لیل: ئێمه به‌بڕیارین
هاجه‌ر خه‌لیل یوسف كه یه‌كێكه له چالاكانی مانگرتن له خواردن له زیندانی گه‌بزه ڕایگه‌یاند، به‌بڕیاره‌وه به‌رده‌وام ده‌بن له مانگرتنه‌كه‌یان. گوتیشی، نابێ كه‌س گومانی له پێداگری ئێمه هه‌بێت.
هاجه‌ر خه‌لیل یوسف كه یه‌كێكه له چالاكانی مانگرتن له خواردن له زیندانی گه‌بزه ڕایگه‌یاند، به‌بڕیاره‌وه به‌رده‌وام ده‌بن له مانگرتنه‌كه‌یان. گوتیشی، نابێ كه‌س گومانی له پێداگری ئێمه هه‌بێت.
هاجه‌ر خه‌لیل یوسف ماوه‌ی ٢٥ ساڵه له زیندانی داخراوی گه‌بزه به‌ند كراوه و ماوه‌ی ١٤٦ ڕۆژیشه له مانگرتنی بێ‌سنوور له خواردندایه. هاجه‌ر به ته‌له‌فۆن له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی قسه‌ی كرد و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد به‌بڕیاردارییه‌وه به‌رده‌وامن له به‌رخۆدان.
«با كه‌س گومانی له پێداگرییه‌كه‌ی ئێمه نه‌بێت»
هاجه‌ر خه‌لیل یوسف سڵاوی له‌و زیندانییانه كرد كه ده‌ستیان به ڕۆژووی مردن كردووه و گوتی، «ئه‌وه‌ی بۆ ئێمه گرنگه ئه‌و كاته‌یه كه ئێمه تیایدا له چالاكیداین. چالاكیی ڕۆژووی مردن ده‌ستی پێكرد به‌ڵام من پێی ناڵێم ڕۆژووی مردن - ده‌ڵێم [ڕۆژووی ژیان]. سڵاو له هه‌موو ئه‌و هاوڕێیانه ده‌كه‌م كه ده‌ستیان به ڕۆژووی ژیان كردووه. ئێمه له ڕۆژانی ده‌ستپێك چیمان گوتبێت ئێستاش هه‌مان شت ده‌ڵێین. به‌بڕیارین. كێ قبووڵی ده‌كات یان نا ئه‌مه شتێكی دیكه‌یه. به‌ڵام هیچ كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه گومان بخاته سه‌ر پێداگری و بڕیارداریی ئێمه. هیچ كه‌سێك مافی ئه‌وه‌ی نییه مشت‌ومڕ له‌سه‌ر بڕیاره‌كه‌مان بكات. سه‌ره‌تا چۆن گوتومانه گۆشه‌گیری ده‌شكێنین، ئێستاش به هه‌مان وره و بڕیاره‌وه به‌رده‌وامین. ڕێبه‌رایه‌تیی ئێمه ماوه‌ی ٢٠ ساڵه زیدانییه. ئه‌مه بۆ ئێمه ڕه‌خنه و شه‌رمێكی گه‌وره‌یه.»
«دایكان پێشه‌نگایه‌تیی ئێمه ده‌كه‌ن»
هاجه‌ر ده‌رباره‌ی چالاكیی دایكی زیندانییان گوتی، «به‌ڕێزێكی گه‌وره‌وه سڵاو له چالاكیی دایكان ده‌كه‌م و ده‌ستی هه‌موویان ماچ ده‌كه‌م. هه‌میشه ده‌ڵێین مه‌گه‌ر ته‌نیا دایكانی ئێمه بتوانن پێشه‌نگایه‌تیی ئێمه بكه‌ن. له كه‌سایه‌تیی ئه‌و دایكانه‌ی له به‌رده‌م زیندانه‌كان چالاكی ده‌كه‌ن، پیرۆزبایی ڕۆژی دایك له هه‌موو شۆڕشگێڕان، دایكانی گه‌ریلا و كوردستان ده‌كه‌م.»
«دیداره‌كه ئه‌نجامی به‌رخۆدانه»
ئه‌و چالاكه سه‌رنجی خسته سه‌ر دیداری پارێزه‌ران له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان و گوتی، «با گه‌له‌كه‌مان باش بزانێت دیداره‌كه ئه‌نجامی به‌رخۆدانه. ئێمه هه‌موو خوله‌كێك به‌ره‌و ئامانجی خۆمان ده‌چین. وه‌ك ئه‌وه‌ی گوتومانه كات كاتی شۆڕشه. با كه‌س خه‌م نه‌خوات، ئێمه به وره و بڕیاردارییه‌كی گه‌وره به‌ره‌و ئامانجه‌كانی خۆمان ده‌چین. من هیوادارم هه‌موو كه‌س به‌شداری بكات له چالاكیی [گۆشه‌گیری ده‌شكێنین]. بانگی ئێمه بۆ هه‌موو گه‌له‌كه‌مان و دۆسته‌كانمانه.»
باری ته‌ندرووستی
هاجه‌ر خه‌لیل یوسف ده‌رباره‌ی باری ته‌ندرووستیی خۆی و هه‌ڤاڵه‌كانی گوتی، «لێره ڕۆژه‌كانمان به‌سه‌ختی تێده‌په‌ڕن. ئێمه زۆر له كێشمان دابه‌زیوه. كاربه‌ده‌ستانی زیندان فشارمان ده‌خه‌نه‌سه‌ر. به‌ڵام سه‌ركه‌وتن بۆ گه‌له‌كه‌مان و بزووتنه‌وه‌كه‌مان ده‌بێت.»
s.m