سه‌ربازانی توركیا ئاگریان له ده‌غڵودانی سه‌رێكانی به‌ردا
سه‌ربازانی توركیا له ناوچه‌ی سه‌رێكانی ئاگریان له ده‌غڵودانی هاوڵاتییان به‌ردا. هه‌روه‌ها به هۆكاری نادیار له تربه‌سپی ئاگرێكی گه‌وره كه‌وته‌وه.
سه‌ربازانی توركیا له ناوچه‌ی سه‌رێكانی ئاگریان له ده‌غڵودانی هاوڵاتییان به‌ردا. هه‌روه‌ها به هۆكاری نادیار له تربه‌سپی ئاگرێكی گه‌وره كه‌وته‌وه.
سه‌ربازانی توركیای داگیركه‌ر له‌سه‌ر سنووری باكووری سووریا و ڕۆژاڤا-ه‌وه ئاگریان له ده‌غڵودانی هاوڵاتییان به‌ردا. له ئه‌نجامدا ده‌غڵودانی گوندی كهشتۆ-ی سه‌ر به ناوچه‌ی سه‌رێكانیی ڕۆژئاوای كوردستان سووتا.
هه‌رچه‌نده هاوڵاتییانی ناوچه‌كه و تیمه‌كانی ئاگركوژاندنه‌وه هه‌وڵی زۆریان دا بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه، به‌ڵام ڕووبه‌ری ٢٥ دۆنم له ده‌غڵودان سووتا.
له لایه‌كی دیكه‌وه، ئه‌مڕۆ له كێڵگه‌كانی گونده‌كانی باشووری ناوچه‌ی تربه‌سپیی سه‌ر به هه‌رێمی جزیر ئاگر كه‌وته‌وه. ئاگره‌كه ته‌شه‌نه‌ی كرد بۆ باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوچه‌كه. هاوڵاتییان و تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه ڕوویان له شوێنی ڕووداوه‌كه كردووه بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه. هه‌تا ئێستا ڕووبه‌ری سه‌دان هێكتار سووتاوه و زیانێكی زۆری ماددی به ناوچه‌كه گه‌یشتووه.
s.m