گه‌لی عه‌فرین نایانه‌وێ له واری خۆیان دووربكه‌ونه‌وه و داوا ده‌كه‌ن له‌ژێر چاودێری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر وار و ماڵی خۆیان. به‌ڵام نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌كبه‌خش خۆیان كه‌ڕ كردووه و ده‌نگی گه‌لی عه‌فرین نابیستن.
به‌پێی سه‌رژمێرییه‌ك كه خۆبه‌ڕێوه‌به‌ریی كانتۆنی عه‌فرین و كانتۆنی شه‌هبا كردوویانه، له كانتۆنی شه‌هبا و ١٠ گوندی ناوچه‌كانی شێراوا-ی عه‌فرین، زیاتر له ١٧٥ هه‌زار ئاواره‌ی عه‌فرینی له گوزه‌رانێكی خراپ‌دا ده‌ژین. له كاتی داگیركردنی عه‌فرین له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر، گه‌لی عه‌فرین نه‌یانتوانی كه‌لوپه‌ل و شمه‌كی خۆیان له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن. تا ئێستاش هیچ ڕێكخراوێكی هاریكاریی نێونه‌ته‌وه‌یی كۆمه‌كی عهفرینییهكانی نه‌كردووه.
هاوڵاتی خه‌یری ڕه‌شید، كه له گوندی كاخرێ-ی ناوچه‌ی مابه‌تا-ی عه‌فرین كۆچی كردووه و له كه‌مپی سه‌رده‌م-ی گوندی تل سۆسن-ی ناوچه‌ی فافینێ-ی كانتۆنی شه‌هبا جێگیر بووه، ئاماژه به خراپی گوزه‌رانیان ده‌كات. ناوبراو ده‌ڵێت: «دوای ئه‌وه‌ی له گوندی خۆمان ده‌رچووین، ڕوومان له شاری عه‌فرین كرد. به‌ڵام هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا له‌وێش درێژه‌یان كێشا. پاشان ئێمه هاتین بۆ كانتۆنی شه‌هبا. هه‌لومه‌رجی ئێره زۆر ناله‌باره؛ منداڵ نه‌خۆش ده‌بن، له‌ژێر چادرهكان به‌ڕۆژ زۆر گه‌رمایه و شوێنێك نابینینه‌وه كه لێی بحه‌وێینه‌وه.»
«هچ ڕێكخراوێكی نێونه‌ته‌وه‌یی كۆمه‌كی نه‌كردووین»
ئه‌و هاوڵاتییه هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، هه‌تا ئێستا هیچ ڕێكخراوێكی نێونه‌ته‌وه‌یی كۆمه‌كی نه‌كردوون. ناوبراو داوا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و هێزه‌نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌كات كه زه‌مینه‌سازی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر واری خۆیان.
«ئێمه ده‌مانه‌وێ بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر واری خۆمان، به‌ڵام له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ناتوانین بگه‌ڕێینه‌وه. ئێمه ده‌مانه‌وێ به چاودێریی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و هێزه‌نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان بگه‌ڕێینه‌وه شوێن و واری خۆمان.»
«ده‌ست له عه‌فرین به‌رناده‌ین»
هاوڵاتییه‌كی دیكه به ناوی فیكره‌ت محه‌مه‌د جه‌عفه‌ر كه له حه‌له‌به‌وه كۆچی كردبوو بۆ عه‌فرین، به‌هۆی هێرشی داگیركارییانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا ئاواره‌ی كانتۆنی شه‌هبا بووه.
«ئێمه له حه‌له‌به‌وه كۆچمان كردبوو بۆ عه‌فرین. به‌شێوه‌یه‌كی ئارام و به‌خۆشی ده‌ژیاین. ده‌مانگوت ئێره هیچ شتێكی بهسهرنایه. به‌ڵام دوژمن بۆمبارانی كردین. ده‌یانه‌وێ ده‌ست له عه‌فرین به‌رده‌ین و بۆ ئه‌وانی جێبهێڵین. به‌ڵام ئێمه هه‌رگیز ده‌ست له عه‌فرین به‌رناده‌ین و بۆ ئه‌وانی به‌جێناهێڵین.»
«با نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان به به‌پرسیاره‌تیی خۆی هه‌ڵسێت»
ئیبراهیم ڕه‌شید، هاوڵاتییه‌كی دیكه‌ی هه‌رێمه‌كه‌یه و ده‌ستنیشانی ده‌كات كه جگه له گه‌لی كورد، هیچ كه‌سێك پشتگیری نه‌كردوون. ده‌شڵێت: «ئێمه لێره په‌رێشان بووین، به‌ڵام ماڵی هه‌ڤاڵان ئاوا بێت كه له سایه‌ی ئه‌وان ده‌ژین. ئه‌گه‌ر پاروویه‌ك نانمان ده‌ستده‌كه‌وێت، له سایه‌ی هه‌ڤاڵانه.»
هاوڵاتی زه‌ینه‌ب قهمووس داوا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات كه به به‌رپرسیاره‌تیی خۆی هه‌ڵسێت. ده‌ڵێت: ئێمه لێره له بارودۆخێكی سه‌ختداین. ئێمه له عه‌فرین ده‌رچووین، به‌ڵام كه‌س لێمان ناپرسێت. هاوین دێت و ژیانی ئێره سه‌ختتر ده‌بێت. ئێمه ده‌مانه‌وێ بگه‌رێینه‌وه عه‌فرین. داوا له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ین به ئه‌رك و به‌رپرسیاره‌تیی خۆی هه‌ڵسێت.»
s.m