سه‌رچه‌ته‌ی میت-ی توركیا له باب كوژرا
له باكووری سووریا شه‌ڕی نێوان گرووپه‌چه‌ته‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیا ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر ته‌شه‌نه ده‌كات. فه‌رمانداری لیوای سوڵتان مووراد كه سه‌ر به میتی توركیایه كوژرا.
له باكووری سووریا شه‌ڕی نێوان گرووپه‌چه‌ته‌كانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیا ڕۆژ به ڕۆژ زیاتر ته‌شه‌نه ده‌كات. فه‌رمانداری لیوای سوڵتان مووراد كه سه‌ر به میتی توركیایه كوژرا.
شه‌ڕ و ناكۆكی نێوان گرووپه‌چه‌ته‌كانی به‌ناو «سوپای ئازادی سووریا» كه ده‌وڵه‌تی توركیا سه‌رپه‌رشتییان ده‌كات، به‌رده‌وامه. له دوای هێرشی بۆمبه‌یی كه ئه‌مڕۆ له عه‌زاز ڕوویدا، زانیارییه‌ك له هه‌رێمی باب هات.
له شاری باب كه له لایه‌ن ده‌وڵه‌تی توركیاوه داگیركراوه، ته‌رمی عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن، فه‌رمانداری لیوای سوڵتان مووراد كه سه‌ر به میتی توركیایه به كوژراوی دۆزرایه‌وه.
عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن عومه‌ر خه‌ڵكی دێره‌زۆره و ئه‌و چه‌تانه‌ی ئه‌و سه‌رپه‌رشتی ده‌كردن له هێرشی سه‌ر عه‌فرین به‌شدار بوون.
s.m