لە فیدراسیۆنی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە زەویی کشتووکاڵی بەپیتی زۆرە، لەم ماوەدا ئاگرکەوتنەوەی گومان ئاوایی زۆربووە.
'مەجلیسی ڕەقا: کاربۆ لەناوبردنی ئابووری دەکەن'
لەم ڕۆژانەدا ٢٨دۆنم زەوی کشتووکاڵی لە ڕەقا سووتا. حەیدەرمووسا یەکێک لە بەرێوەبەرانی کشتووکاڵی مەجلیسی ڕەقا وتی، " کاربۆ لەناوبردنی ئابووری هەرێمەکە دەکەن لە ڕێگەی سووتاندنی زەوییەکانەوە."
سووتان لە ڕەقا لە کاتێکدا کە بەرهەمی کشتووکاڵی زۆر ونرخەکەی کەم بووە. لەشارێک کە لەدەستی چەتەکانی داعشدا بووە و ژیان سەرلەنوێ دەست پێدەکات، دوای ئەوەی کە دانیشتووان زۆر بوون دەست بە فرۆشتنی بەرووبوومەکان بۆ دەرەوە کرا."
ئەبوو مووسا وتی، " دوژمن بەسووتاندنی زەوییە کشتووکاڵییەکانی ئێمە دەیهەوێت گورز لە پرۆژەی ئابووری ئێمە بدات. ئەمساڵ باران زۆر باش بوو لە ئاست چاوەڕوانی ئێمەدا زۆر زۆرتربوو. بەڵام هەندێک هێز بەو ڕەنگە ئابووری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکەنە ئامانج."
ئەبوو مووسا وتی بۆ ئەم دۆخە بە پەلەیە لە چەندین شوێندا تیمی ئاگرکوژێنەوە ئامادەن و وتی، " ئێمە ڕزقی گەل دەپارێزین. ئێمە پێکەوە ئەوئاگرانە دەکوژێنینەوە و زیانەکان قەرەبوو بکەینەوە."
لەسەرەتای ئەم هەفتەیەوە بەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لەسەرئەم ئاگرانە بانگەوازییەکی بە پەلەیان کرد و وتیان، " گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، دەبێت هەرکەسێک ئامادەبێت و هاوکاری تیمەکانی ئاگر کوژێنەوە بکەن"
'مەجلیسی جەزیرە: سەرچاوەکانی ئابووری کۆمەڵگە دەکەنە ئامانج'
مەجلیسی بەڕێوەبەری هەرێمی جەزیرە وتی ئاگر ئابووری کردووەتە ئامانج و وتی، " ئاگرلەهەرێمەکە، سەرچاوەکانی ئابووری گەلی کردووەتە ئامانج و لەچوارچێوەی شەڕی تایبەتدا، بە ئەنقەست دەکرێت."
زەوییەکی زۆر بوونەتە خەڵوز
لەم هەفتەیەدا لە ناوچەی تل حەمیس و ترب سپییە-ی سەربە قامیشلو، لەدربسییە، لە عامودێ و تل کۆچەرچەندین حاڵەتی ئاگرکەوتنەوە روویدا.
لە تل حەمیس ١٦ و لە دربسییە لە ١٠ گوند ئاگرکەوتوە. تیمەکانی ئاگر کوژێنەوە و گەل ئاگرەکەیان کوژاندەوە.
لە گوندی برێڤای عامودێ، گوندی تل لەحیم و باردێ-ی سەر بە تل حەمیس ئاگر زیانێکی زۆری لە ناوچەکەدا.
لە تل کۆچەر لە ١١ی حوزەیران/٢١ی جۆزەردان ئاگرکەوتەوە کە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵکرد.
گەورەترین ئاگرلە تربسپیی روویدا. لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە هاوکاربوون. نزیکەی ١٠٠ دۆنم زەویی سووتان و بوونە خەڵوز.
ک-ش