ناوەندی شاری عەفرین ، کە سەدان هەزار ھاوڵاتیی تێدا نیشتەجێیە ، لە دوێنێ ئێوارەوە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانى سوپای تورکیای داگیرکەر و بە تۆپخانە و چەکى قورس بۆردمان دەکرێت.
بەهۆى بۆردومانى دوێنێ ئێوارەوە ، ٧ هاووڵاتى شەهید بوون ، کە ٤ یان منداڵن و دەیان هاووڵاتى تریش برینداربوون.
بەپێى زانیارییە گەیشتووەکان ، تۆپبارانکردنى ناوەندى عەفرین بە تۆپى جۆرى ئۆبیس درێژەى هەیە. فڕۆکە جەنگییەکانیش بە ئاسمانى ناوچەکەدا دەسوڕێنەوە. بۆردومانەکانیش لەسەر گوندی ترتەول و گەڕەکى زەدییە چڕبوونەتەوە.
لە ئەنجامى بۆردومانەکانى سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ لە ەکەکانى ئەشرەفییە و محەمەدییەى عەفرین ، ٣ هاووڵاتى برینداربوون ، کە ٢ کەسیان منداڵن.
ئەو بۆردومان و تۆپبارانکردنانە لە کاتێکدایە ، کە ناوەندى شارى عەفرین نزیکەى ٨٥٠ هەزار هاووڵاتیى تیدایە.
هەروەها فڕۆکە جەنگییەکانى تورکیا سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ گوندى مەیدانکێ-یان لە ناوچەى شەراى عەفرین بۆردومانکردووە. لەو ناوچەیەدا شەڕێکى قورس لە نێوان هێزەکانى یەپەگە / یەپەژە و سەربازان / چەتەکانى تورکیا لە ئارادایە.