سوپاى تورکیا چیاى لەیلون و گوندى ترند لە عەفرین تۆپباران دەکات

سوپاى داگیرکەرى تورکیا و چەتەکانى بەرەى نوسرە و داعش چیاى لەیلون لە ناوچەى شێراوا و گوندى ترند-ی سەر بە ناوەندى عەفرین تۆپباران دەکەن.

هەر ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانى سوپاى داگیرکەرى تورکیا دەستیان کردووەتەوە بە بۆردومانکردنى جندرێس و دەرووبەری.

سوپاى داگیرکەرى تورکیا و چەتەکانى بەرەى نوسرە و داعش لە هێرشەکانیاندا چەکى قەدەغەکراوى هێشوویى، ناپاڵم و غازى کلۆر بەکاردەهێننن. هەروەها خوێندنگەکان، فڕنەکان، ماڵى هاووڵاتیان، شەقامەکان، گوندەکان، وێستگەکانى ئاو و مزگەوتەکان، شوێنە میژووییەکان لەلایەن تورکیا و چەتەکانەوە تۆپباران و بۆردومان دەکرێن.

بەهۆى بۆردومان و تۆپبارانى سوپاى داگیرکەری تورکیا و چەتەکانەوە زیاتر لە ٢١٢ هاووڵاتى عەفرین شەهیدبوون و نزیکەى ٧٠٠ هاووڵاتیى تریش برینداربوون.

هەر دوێنێى قەسەدە ڕایگەیاند، له‌ ماوه‌ی ٤٧ ڕۆژی شه‌ڕی عه‌فریندا، هه‌زار و ٥٨٨ سه‌رباز و چه‌ته‌ی سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر كوژراون.