به‌هۆی بۆردومانكردنی نه‌خۆشخانه‌ی ئاڤرین له‌ عه‌فرین، ١٥ هاوڵاتیی سیڤیل شه‌هید بوون - نوێكراوه‌ته‌وه‌

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر بۆمبارانی نه‌خۆشخانه‌ی ئاڤرین-ی شاری عه‌فرینیان كرد كه‌ له‌ ڕۆژی یه‌كه‌می هێرشه‌كانی داگیركه‌ر بۆ سه‌ر عه‌فرین، ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ چاره‌سه‌ری برینداره‌كان ده‌كات.

فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركیای داگیركه‌ر ئه‌مشه‌و كاتژمێر ٢١:٠٠ بۆمبارانی نه‌خۆشخانه‌ی ئاڤرین-ی شاری عه‌فرینیان كرد. نه‌خۆشخانه‌ی ئاڤرین، گه‌وره‌ترین نه‌خۆشخانه‌ی عه‌فرینه‌ و له‌ ڕۆژی یه‌كه‌می هێرشه‌كانی داگیركه‌ر بۆ سه‌ر عه‌فرین، له‌و نه‌خۆشخانه‌یه‌ چاره‌سه‌ری برینداره‌كان ده‌كرێت.

نه‌خۆشخانه‌كه‌ له‌ كاتێكدا بۆمباران كرا كه‌ ژماره‌یه‌كی زۆری بریندار، پزیشك و كارمه‌ندی ته‌ندروستی له‌نێو بینای نه‌خۆشخانه‌كه‌ بوون.

به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ٣ بۆمب به‌ر نه‌خۆشخانه‌كه‌ كه‌وتوون و به‌هۆیه‌وه‌ ١٥ هاوڵاتیی سیڤیل شه‌هید بوون.

s.m