ئیلیاس ئایدن چەتەی داعش کە لەلای هێزەکانی سووریای دیموکراتی (قه‌سه‌ده) به‌ند كراوه ئاشكرای كرد، لەناو سوپای تورک گرووپێك هه‌یه بەناوی ئیتیحاد تەرەقی و لە ساڵی ٢٠١٦ لەگەڵ داعش پەیوەندییان دروست کردووە. گوتیشی، «پێش هێرشەکەی سەر گرێسپی ئه‌و په‌یوه‌ندییه دروست بووه. ڕەشید میسری و ئەبوو بارا کوردی ڕۆژانی پێشتر لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی تورک پەیوەندی ده‌گرت و بۆ ئەوەی هه‌ماهه‌نگییان لەگەڵ بكات هەمیشە تەلەفۆنی لەگەڵ خۆیدا دەگێڕا. هاتنە ماڵی من لە تەبقا. گوتیان، تورکەکان بۆیان نووسیوین. دەیانەوێت یەکتری ببینین، ئێمە دەچینە سەر ئینته‌رنێت.»
«ئەفسەرەکانی ئیتیحاد و تەرەقی لەناو سوپای تورك»
ئایدن گوتی، «ئەو کەسانەی کە لەگەڵ ڕەشید میسری پەیوەندییان ده‌گرت، لە میتی تورك زیاتر گرووپێكی دیكه بوون به‌ناوی ئیتیحاد و تەرەقی له‌ناو سوپای تورك. ئەو گرووپه پێش هێرشی سەر گرێسپی كه ٢٨ی شوباتی ٢٠١٦ ئه‌نجام درا، داوایان لە داعش کرد پێکەوە هێرشی هاوكات بکەنە سەر گرسپی. ئەوان بە تەلەفۆن بە ڕەشیدیان گوتووه، ئێمە لە تورکیاوە و ئێوەش لە باشووری ڕەقا-وه هێرش ده‌كه‌ینه سه‌ر گرێسپی. عه‌دنانی كه گوته‌بێژی داعش بوو داوای کردبوو کە منیش بەشداری له‌و دیداره بكه‌م. دەیەویست تێبگات کە چی ڕووده‌دات.»
«دوای ماوەیەکی کورت بە ٢٠٠ کەسەوە هێرشیان کرد»
لە بەردەوامی قسەکانیدا چەتەکەی داعش گوتی، لەگەڵ ڕەشید و ئەباو بارا کوردی چوونه‌ته سەر ئینته‌رنێت، بەڵام چونکە فەرمانده ئامادە نەبووه، دیدارەکە ئه‌نجام نه‌دراوه. «ڕەشید و ئەبوا بارا بە منیان گوت، [ئەگەر جارێکی دیکە پێویستمان بە تۆ هه‌بوو دێین] ئیدی ڕۆیشتن.»
ئایدن گوتیشی، «دواتر نەهاتن، بەڵام دوای ماوەیەکی کورت [دەوڵەتی ئیسلامی] بە ٢٠٠ کەسەوە هێرشی کردە سەر گرێسپی و گرتی. ساڤاش یڵدز یەکێک لەوان بوو.»
«فەتحی شاهین کە داعش سووتاندی، باسی ئیتیحاد و تەرەقی کردبوو»
ئایدنی چەتەی داعش باس له فەتحی شاهین ده‌كات كه یه‌كێك بوو له‌و ٢ سه‌ربازه‌ی تورکیا كه داعش ٢٢ی کانوونی یەکەم ڕایگه‌یاندبوو سووتاندوونی. ده‌ڵێت، «شاهین یەکێکە بوو لە ئه‌ندامانی ئیتیحادی تەرەقیی ناو دەزگای هەواڵگریی جەندرمەکان. ئایدن گوتی، «فەتحی شاهین لە كاتی لێپرسینه‌وه‌كاندا ناوی ئیتیحادی ته‌ره‌قی به ئەبوو ئەحمەد ئازەری ئەمیری دەزگای هەواڵگریی داعش گوتبوو. فەتحی شاهین گوتی، ئێمە گرووپێكین بەناوی ئیتیحاد و تەرەقی. ٢٠٠ کەسین و پەروەردە کراوین بۆ ئەوەی بچینە ناو [دەوڵەتی ئیسلامی].»
«ئیتیحاد و تەرەقی سەربە وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا بوو»
چەتەکەی داعش ده‌رباره‌ی فەتحی شاهین ئەو زانیارییانەشی خستەڕوو، «فەتحی شاهین گوتبووی کە ئه‌و لەناو تیمی دەزگای هەواڵگریدا کار دەکات کە به‌رده‌وام سه‌ربه وەزارەتی ناوخۆ بووه و فەرمانی بۆ سه‌ربازه‌كان ناردووه. یانیش هەواڵگریی سەربازی بوو. گوتبووی، کاتێک کە لە تەکیرداغ مەشقی سەربازییەکەی تەواو دەکات، بۆ ئەو تیمە هه‌ڵبژێردراوه. دواتر گوتبووی، بردوویانە بۆ یەکینە سەربازییەکانی کۆنیا و لەوێ لەگەڵ فەرماندارێک بەناوی یەنەر دیداری ئه‌نجام داوه. لەگەڵ ئەو کاری کردووە. هەروەها ئه‌ندامی مەهەپه بووە. لە كاتی لێپرسینەوەکاندا بە هاوڕێیانی ئێمەی گوتبوو، ئەو سەربە ڕێکخستنی گەنجانی مەهەپە بووە.»
ژیته‌می نوێ: ئیتیحاد و تەرەقیی پێشوو و قیامی ئێستا
دوای قسەکانی ئایدن لێکۆڵینەوەمان کرد و سەلماندمان کە لەناو دەزگای هەواڵگریدا کەسانێک بەناوی «ئیتیحاد و تەرەقی» هەن. بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە دەستمان کەوت، ئیتیحاد و تەرەقی لە ساڵی ٢٠١٤ دامه‌زراوه. بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆڵی ژیته‌می جاران بگێڕێت دامه‌زراوه. ئامانجەکەشی ئەوەیە کە پێش هه‌موویان لەسەر مەسەلەی کورد، هه‌روه‌ها لەسەر ئەو بابەتانەی کە بەگوێره‌ی دەوڵەتی تورک نییە، كاری کۆنترایی (دژایه‌تی و گێره‌شێوێنی) بکات.
کاتێک ئەو دەستەیە له ساڵی ٢٠١٤ تازە دامه‌زراوه، دوو ناویان لەخۆیان ناوه؛ ئیتیحاد و تەرەقی. تەرەقی واته ئەندامانی هەواڵگریی تەکنیکی. ئیتیحاد-یش ئەو ئەندامانەی هەواڵگرین کە لە بواری پراکتیکدا کاریان ده‌كرد.
ئەو گرووپه کە بە تازە داده‌مه‌زرا هه‌رچه‌نده بەفەرمی سەربە وەزاره‌تی ناوخۆش نەبێت، پەیوەست بووه بە وه‌زاره‌ته‌كه و بەشێوەیەکی نافەرمی کاری كردووه. ساڵی ٢٠١٦ كاتێك جەندهرمە بەفەرمی خرایه سەر وەزارەتی ناوخۆ، ئەو گرووپه ناوی خۆی بۆ «قیامی – میللی» دەگۆڕێت. سه‌رچاوه‌یه‌كمان دەڵێت، ئەو تیمه هه‌ر ئیتیحاد تەرەقییە و لەناو «دەوڵەتی قوڵ»ی تورک‌دا سەر بە دەوڵەت باخچەلی-یه.
ئاشكرانه‌كردنی ئیتیحاد له‌لایه‌ن داعش سه‌لمێنه‌ری هاوكاری نێوانیانه
سوپای تورکیا دوای سووتاندنی دوو سەربازه‌كه‌ی لەلایەن داعش، دوای ساڵێك له ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ سووتاندنی سەفتەر تاشی له لایه‌ن داعش پشتڕاست كرده‌وه. بەڵام لەسەر فەتحی شاهین کە لە دیمەنێكی داعشدا گوتبووی، «٢٦ ساڵم، خڵی کۆنیام، لەناو هەواڵگریی جەندەرمەدا ئهركدارم. شوێنی كاره‌كه‌م تەکیرداغە» هیچ ڕوونکردنەوەیەک نەدرا.
هەروەها بنەماڵەی فاتیح شاهین ڕوونکردنەوەیان نەدا. «ڕۆژنامەی ئایدنلک» لەو قۆناغەدا هاوکارییەکی گەورەی حکوومەتی کردبوو و نووسیبووی، «فەتحی شاهین سەرباز نییە. سێ ساڵ لەمەوبەر هەڵاتووە و چووەتە ڕیزه‌كانی داعش.» هه‌روه‌ها داعش دوای سووتاندنی سەربازەکانیش، ناوی ئیتیحاد و تەرەقی ئاشکرا نەکرد. ئەوەش هاوكاری نێوانیان پشتڕاست دەکاتەوە. وەکو ئیلیاس ئایدن گوتی، پێش هێرشەکان بۆ سەر گرێسپی دیدار و هه‌ماهه‌نگی له‌و شێوه‌یه كراوه. هه‌روه‌ها ئەوە ده‌ریده‌خات كه لەنێوان داعش و دەوڵەتی تورک‌دا هاوکاریی به‌رژه‌وه‌ندیانه بەردەوامە.
«کاتی دیدارمان لەگەڵ میت باسی فەتحی شاهینمان نەکرد»
چەتەکەی داعش ئیلیاس ئایدن گوتی، لە نێوان داعش و میتدا ٤-٥ دیدار چاوپێكه‌وتن كراون. جاری یەکەم بۆ گۆڕینەوەی ئەفسەری تورک ئایدن ئۆرس، جاری دووەمیش بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی کارمەندەکانی كونسوڵخانه‌ی توركیا له مووسڵ.
ئایدن گوتی، «٢٠١٥ کاتێک شاندی داعش و میت یەکتریان ده‌بینی، منیش لە دوو دیداردا بەشداریم کرد. یەکێک لە دیدارەکان ڕۆژی تەقینەوەی ئەنقەرە بوو، ئەوەی دیکەش دوو مانگ دوای ئەوەی بوو. لەو دیدارانەدا ئێمە باسی فەتحی شاهینمان نەکرد. تەنیا باسی سەفتەر تاشمان کرد. ئەو کاتە شاندی میت ئاگاداری فەتحی شاهین نەبوون. یانیش لەوانەیە ئاگاداری بووبن، بەڵام لای ئێمە وا خۆیان پیشان دەدا.» قسەکانی ئایدن لەبارەی ئیتیحاد تەرەقی نیشانی دەدات کە لەنێوان داعش و دەوڵەتی تورک پەیمانی دیکەش هەن.
ئایدن لەبارەی دیدار لەگەڵ میت لە ناوچه‌ی کلیس ئەربەیلی زانیاری دا و گوتی، «لەسەر زۆر بابەتی سیاسی قسەمان کرد. ئێمه دەمانویست ئەو کۆچبەرانەی کە گرتبوویانن، ئازادیان بكه‌ن و قوتار بن. بۆ ئەو مه‌به‌سته ئێمە لیستێکمان پێ دابوون. ئەوانیش داوایان دەکرد ئێمە لە جەرابلووس-ەوە هەتا باب، ڕووبەری ٣٣ کیلۆمەتر کە ئێمە پێمان ده‌گوت ئازەلە، چۆڵ بکەین. ده‌یانویست ئێمە سەربازەکانیش ئازاد بکەین. بەڵام لە بەرانبەردا داواکارییەکەی ئێمەیان جێبەجێ نەدەکرد. ده‌یانگوت، ئەگەر وەکو ئەوەی ئەوان دەیانەوێت ئەو هێڵە بۆ سوپای ئازاد (OSO) چۆڵ بكه‌ین و ئه‌وان لێی جێگیر بن، ئه‌و كاته داواکارییەکان جێبەجێ دەکەن. ئەوەی ئێمه لێی تێگەیشتین ئەوان لەوەدا عاسێ ببوون کە ڕووبەری ٣٣ کم چۆڵ بکەین. جێبەجێکردنی هەموو داواکارییەکان و بابه‌تی سەربازهكانیش پەیوەندی بە جێبەجێکردنی ئەو داواكارییه هەبوو.»
ڕه‌شید كێیه؟ - ئەوەی کە لەگەڵ دەزگای هەواڵگریی تورک پەیوەندی هه‌بووه
بەگوێرەی قسەکانی ئیلیاس ئایدنی چەتەی داعش، ڕەشید میسری چەتەیهكی داعش بوو كه له سەرەتاوه لەگەڵ هەواڵگریی تورک له پەیوەندیدا بووه بۆ ئەو کارەش هه‌میشه تەلەفۆنی گرتووه. ئایدن گوتی، «ساڵی ٢٠١٤ کاتێکی گرێسپی لەدەستی داعشدا بوو، ڕەشید میسری بەرپرسی سنوور بوو لە شارەکە. چەتەکەی دیكه‌ش بەناوی ئەبو بارا کوردی کە له‌گه‌ڵیان لە دیدارەکاندا بەشدار بوو، ئەو کاتە بەرپرسی هەواڵگریی شارەکە بوو.»
ئه‌و چه‌ته‌یه گوتیشی، «ئەو کاتەی کە له مووسڵ كۆنسوڵی توركیا و فڵان دەگۆڕدرانهوه، ڕەشید و ئەبو بارا لە گرێسپی لەگەڵ كه‌سێك دیداریان ئه‌نجام ده‌دا كه ناوی ئەبوو هاکان بوو و بەناوی میت لە شاری ڕها-ه‌وه دەهات. یان لەو قۆناغەوە یەکتری دەناسن. بەرپرسی میت کە بەناوی ئەبوو هاکان خۆی بە ئێمە دەناساند، لەو كاته‌دا بەرپرسی هەواڵگریی هێڵی ڕها- مێردین بوو.»
s.m