سوپای تورک ئاگری بەردایە زەوییە کشتوکاڵییەکان و باخەکانى زەیتونی شێراوا
سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوچەى شێراواى عەفرین زەوییە کشتوکاڵییەکانی هاووڵاتییان و باخ و نەمامگەکانى زەیتونی ئاگر تێبەردا.
سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوچەى شێراواى عەفرین زەوییە کشتوکاڵییەکانی هاووڵاتییان و باخ و نەمامگەکانى زەیتونی ئاگر تێبەردا.
پەیامنێرانمان لە هەرێمەکەوە رایانگەیاند، سوپای تورک و چەتەکانی ئێوارەى دوێنێ لە گوندەکانى مەزن و کبشینەی ناوچەى شێراواى عەفرین زەوییە کشتوکاڵییەکانى هاووڵاتییانیان ئاگر تێبەرداوە.
ئەو سنوورە لەو گوندانەدا کە لەلایەن چەتەکانەوە ئاگری تێبەرداوە کێڵگەکانى گەنم، جۆ و زەیتون لە خۆ دەگرێت.
ر.م