سوپای تورک ئاگەرلە زەوییەکانی ڕۆژئاوا بەردەدات
سوپای تورکی داگیرکەر لە شاری دێربێسییەی ڕۆژئاوای کوردستان زەوی و زاری جوتیارانیان ئاگرتێبەردا. خەڵک و تیمی ئاگرکوژێنەوە خەریکی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.
سوپای تورکی داگیرکەر لە شاری دێربێسییەی ڕۆژئاوای کوردستان زەوی و زاری جوتیارانیان ئاگرتێبەردا. خەڵک و تیمی ئاگرکوژێنەوە خەریکی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکەن.
ئەمڕۆ لەکاتژمێر ١٢:٠٠ زەوییەکانی سەرسنووری تورکیا لە نزیک سایلۆی گەنمی شاری دێربێسییەی ڕۆژئاوای ئاگری کرت. ئاگرەکە لەلایەن سوپای داگیرکەری تورکیاوە بەردراوەتە ناوچەکە و بەهۆی ئەو ئاگرەوە زیاتر لە ١٣٠ دۆنم لە زەوییەکانی گەنم و جۆی هاووڵاتییەک بەناوی موختارسووتاوە.
سەربازانى سوپاى تورکی داگیرکەر زەوییەکانی هاووڵاتییان دەسوتێنن
ئەو ئاگرەی لەلایەن سوپای تورکی داگیرکەرەوە لە زەوییە کشتوکاڵییەکانیانی ئەو ناوچەیە بەردراوە و زیانێکى زۆری بە هاووڵاتییانى ئەو ناوچانە گەیاندووە.
هاووڵاتیان و تیمی ئاگرکوژێنەوە خۆیان گەیاندە شوێنی ئاگرەکە بۆکوژاندنەوەی ئەو ئاگرە. لە وێنەکاندا دەردەکەوێت کە ئاگرەکە لە پشت دیوارەکانەوە لە ملی باکوورەوە هاتووە.
ک-ش